داتا سه‌نته‌ری پێشبینیی كه‌شوهه‌وای هه‌رێم داده‌مه‌زرێت

ته‌واوی وێستگه كه‌شناسیه‌كانی هه‌رێم به‌یه‌كه‌وه به‌ستراونه‌ته‌وه و بڕیاریشه داتا سه‌نته‌رێكی پێشبینی كه‌شوهه‌وا له هه‌رێم دابمه‌زرێت.
به‌ڕێوبه‌ری گشتیی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌ی هه‌رێم "فازڵ ئیبراهیم" له لێدوانێكدا به په‌یامنێری راگه‌یاندووه: له هه‌رێمی كوردستان 24وێستگه‌ی كه‌شناسیی ئۆتۆماتیكی و 7وێستگه‌ی كلاسیكی هه‌یه كه له‌م رۆژانه‌دا ته‌واوی وێستگه كه‌شناسیه ئۆتۆماتیكه‌كان به‌یه‌كه‌وه به‌سترانه‌وه و له‌مه‌ودوا ده‌توانرێت كه‌شوهه‌وای تۆماركراوی ناوچه جیاجیاكانی هه‌رێم له ماوه‌ی هه‌ر 10ده‌قیقه‌یه‌كدا وه‌ربگرین و رایبگه‌یه‌نین.
فازڵ ئیبراهیم گوتی: وێستگه‌كان به تێچوویه‌كی كه‌م و داتای ورد و پشتپێبه‌ستراو داتای تۆماركراوی به‌رزی و نزمیی پله‌ی گه‌رمی و باران و راده‌ی شێ و ئاراسته‌ی با و بواره‌كانی تری كه‌شناسی تۆمار ده‌كه‌ن و ده‌ینێرن بۆ وێستگه‌ی ناوه‌ندی هه‌ولێر كه به سیسته‌میgprs ی ئینته‌رنێته‌وه به‌و وێستگه‌یه‌وه به‌ستراونه‌ته‌وه.
به‌ڕێوبه‌ری گشتیی كه‌شناسی باسی له‌وه‌شكرد: تا ئێستا له هه‌رێمی كوردستان بۆ پێشبینیی كه‌شوهه‌وا پشت به پێشبینیی كه‌شوهه‌وای وڵاتان ده‌به‌ستین و له‌سه‌ر ئه‌و پێوه‌ره پێشبینیه‌كان راده‌گه‌یه‌نین و خۆمان وێستگه‌ی پێشبینیی كه‌شوهه‌وامان نییه، بۆیه له به‌رنامه و پلانی ئێستامان دامانناوه كه داتا سه‌نته‌رێكی پێشبینیی پێشكه‌وتووی ئاو و هه‌وا له هه‌رێم دابمه‌زرێنین.




