سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له شاندێكى فه‌ره‌نسى كرد

ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 7ى ئۆكتۆبه‌رى 2012، نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له دۆنى گوێر باڵیۆزى فه‌ره‌نسا له به‌غدا و ئالان گێپهات كونسولى گشتیى فه‌ره‌نسا له هه‌ولێر و شاندێكى یاوه‌ریان كرد.
له دیداێكدا باڵیۆزى فه‌ره‌نسى له به‌غدا خۆشحاڵیى خۆى به‌م سه‌ردانه‌ى بۆ هه‌رێمى كوردستان و چاوپێكه‌وتنى له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیران نیشان دا، هه‌روه‌ها كونسولى گشتیى تازه‌ى وڵاته‌كه له هه‌ولێر به سه‌رۆك وه‌زیران ناساند. باڵیۆزى فه‌ره‌نسا تیشكى خسته په‌یوه‌ندییه‌كانى فه‌ره‌نسا و هه‌رێمى كوردستان و بوونى كونسولخانه‌ى گشتیى وڵاته‌كه‌ى له هه‌ولێر، به نیشانه‌ى بایه‌خدانى فه‌ره‌نسا به په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان له بوارى سیاسى، ڕ‌ۆشنبیرى، په‌روه‌رده‌یى، كولتوورى و بازرگانى له قه‌ڵه‌م دا. ڕاشیگه‌یاند كه كۆمپانیا فه‌ره‌نسییه‌كان هان ده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ى بێن له هه‌رێمى كوردستان سه‌رمایه‌گوزارى و وه‌به‌رهێنان بكه‌ن و به شێوه‌یه‌كى كارا به‌شدارى له پرۆسه‌ى گه‌شه‌سه‌ندنى هه‌رێمى كوردستاندا بكه‌ن.
لاى خۆیه‌وه نێچیرڤان بارزانى خۆشحاڵیى خۆى به سه‌ردانى شاندى میوان و ئاستى په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و فه‌ره‌نسا ده‌ربڕى و ویستى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانى بۆ پێشخستن و بره‌ودان به په‌یوه‌ندیى دووقۆڵى به تایبه‌تى له‌و بوارانه‌دا كه مایه‌ى بایه‌خى هه‌ردوولان، دووپات كرده‌وه. جه‌ختیشى له سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه هه‌رێمى كوردستان هه‌موو ئاسانكارییه‌ك ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ى ڕێ له به‌رده‌م كۆمپانیا فه‌ره‌نسییه‌كان خۆش بكات تا بتوان ده‌رفه‌تى كاركردن له هه‌رێمى كوردستان به ده‌ست بهێنن.
له به‌شێكى دیكه‌ى دیداره‌كه‌دا، هه‌ردوولا ڕه‌وشى ئێستاى عیراق و كێشه‌كانى نێوان هه‌ولێر و به‌غدایان خسته به‌ر باس و له‌مباره‌یه‌وه سه‌رۆك وه‌زیران ڕوونى كرده‌وه كه هه‌رێمى كوردستان به پشتبه‌ستن به ده‌ستوور، هه‌موو هه‌نگاوێكى ناوه بۆ ئه‌وه‌ى كێشه‌كان به شێوه‌یه‌كى ئاشتیانه و له ڕێگه‌ى دیالۆگ و گفتوگۆوه چاره‌سه‌ر بكرێن. بۆ ئه‌مه‌ش هه‌رێمى كوردستان به هه‌نگاوى پراكتیكى سه‌لماندوویه‌تى كه خوازیاره هه‌موو كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێن و هیچ كێشه‌یه‌ك به هه‌ڵپه‌سێراوى نه‌مێنێته‌وه.
ڕه‌وش و پێشهاته‌كانى سووریا لایه‌نێكى دیكه‌ى دیدارى سه‌رۆك وه‌زیران و شاندى فه‌ره‌نسى بوو كه هه‌ردوولا دید و بۆچوونى خۆیان له‌باره‌یه‌وه گۆڕییه‌وه و سه‌رۆك وه‌زیران ئاماژه‌ى به گرنگیى هه‌بوونى هه‌ڵوێستێكى جددیى نێوده‌وڵه‌تى بۆ یه‌كلابوونه‌وه‌ى كێشه‌كه و ڕاوه‌ستاندنى ئه‌و هه‌موو خوێنه‌ى ڕۆژانه له سووریا ده‌ڕژێت، كرد. هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ هه‌ر بڕیارێكدایه كه گه‌لى سووریا له‌باره‌ى دواڕۆژى وڵاته‌كه‌یه‌وه؛ ده‌یدات.




