سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له ڕێگاى فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تیى سلێمانییه‌وه گه‌یشته‌وه هه‌رێمى كوردستان

پاش گه‌شتێكى بۆ ئه‌ورووپا و وڵاتى توركیا ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ به‌ڕێز مه‌سعوود بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان گه‌یشته‌وه هه‌رێمى كوردستان ، له‌م گه‌شته‌یدا بۆ ده‌ره‌وه‌ى نیشتیمان سه‌رۆك مه‌سعوود بارزانى له كۆنگره‌ى پارته میانڕه‌وه‌كانى جیهان له ڕۆماى پایته‌ختى ئیتاڵیا و چواره‌مین كۆنگره‌ى پارتى داد و گه‌شه‌پێدانى توركیا كه له ئه‌نكه‌را به‌ڕێوچوو به‌شداری كرد و ئێواره‌ى ئه‌مڕۆش له ڕێگاى فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تیی سلێمانییه‌وه گه‌یشته‌وه هه‌رێمى كوردستان و له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانى مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان و پارتى دیمو‌كراتى كوردستانه‌وه پێشوازى لێ كرا.
دكتۆر ئومێد سه‌باح وته‌بێژى فه‌رمى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێمى كوردستان به كوردستان تیڤى ڕاگه‌یاند كه سه‌رۆك بارزانى پاش ئه‌نجامدانى گه‌شتێكى سه‌ركه‌وتووى بۆ ئه‌ورووپا و توركیا ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ گه‌یشته‌وه هه‌رێمى كوردستان.




