ئه‌ردۆغان: وه‌ك برووسكه له ڕژێمی به‌عس ده‌ده‌ین

سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا هه‌ڕه‌شه‌كانی بۆ ڕژێمی سووریا توندتر كرد و ڕایگه‌یاند به‌رپرسانی سووریا كارێكی زۆر هه‌ڵه‌یان كرد كاتێك ویستیان كاردانه‌وه‌ی توركیا له‌مه‌ڕ ده‌ستدرێژییه‌كانی خۆیان بزانن.
پاش ئه‌وه‌ی بۆ جاری دووه‌م سووریا بۆردومانی ناوچه‌كانی توركیای كرده‌وه، سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان ڕایگه‌یاند ئێمه شه‌ڕخواز نین به‌ڵام ده‌زانین چۆن به‌رگریی له خۆمان ده‌كه‌ین، ئه‌مه چه‌ندین جاره به‌رپرسانی ڕژێمی به‌عسی سووریا سه‌روه‌ری توركیا ده‌به‌زێنن، به‌ڵام ئیتر ده‌بێت سنوورێكی توندیان بۆ دابنێین.
هه‌روه‌ك دووپاتیشی كرده‌وه كه نه‌گبه‌تی یه‌خه‌ی ڕژێمی به‌عسی گرتووه، ده‌نا ده‌بوو جورئه‌تی ئه‌وه بكه‌ن په‌لاماری توركیا بده‌ن.
(ئه‌ردۆغان) هۆشداریشی دایه‌وه به‌عس كه ئه‌وان یاسا ڕێگه‌ی به‌رگریكردنیان پێده‌دات و كاردانه‌وه‌ی ئه‌مجاره‌ی توركیا وه‌ك ئه‌و هه‌وره برووسكه‌یه ده‌بێت كه كه‌سێكی نووستوی بێ‌ئاگا ڕاده‌چڵه‌كێنی و تووشی شڵه‌ژانێكی ئه‌وتۆی ده‌كات كه ئیتر به‌سه‌ر خۆی نه‌یته‌وه.
جێگه‌ی باسه پاش ئه‌وه‌ی هه‌فته‌ی ڕابردوو سووریا بۆردومانی ناوچه‌یه‌كی سنووری توركیای كرد و 5 هاووڵاتی توركی كوشت، ئه‌مڕۆیش بۆ جارێكی دیكه چه‌ند مووشه‌كێكی سووریا له خاكی توركیادا كه‌وتنه خواره‌وه.، ئه‌وه‌یش هێنده‌ی دیكه‌ی به‌رپرسانی توركیای له ڕژێمی به‌عسی سووریا توڕه كردووه




