٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

پرسی یاسای نەوت و گاز پەیوەستە بە تەواوی كوتلەكانەوە

سەرچاوە: Hewler

ئەندامی لیژنەی یاسای نەوت و وزە لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق (قاسم محەممەد) دەڵێت كە ئەگەر كێشە سیاسییەكانی عێراق رووە و چارەكردن هەنگاو بنێن، گەییشتن بە رێككەوتن لەسەر یاسای نەوت و گاز كارێكی ئاسان دەبێت.

(قاسم) ئەوەیشی روون كردەوە كە ئەو كێشەیەی لەسەر یاسای نەوت و گاز لە عێراقدا هەیە، تەنیا پەیوەست نییە بە هەرێم و بەغداوە، بەڵكوو ئەوە كێشەی نێوان هەموو كوتلە سیاسییەكانی ناو پەرلەمانی عێراقە.

بە گوتەی ئەو، لە ئێستادا هەوڵەكان چڕ كراونەتەوە بۆ گەییشتن بە رێككەوتنێك لەسەر یاسای نەوت و گاز بۆ ئەو مەبەستەیش هەردوو وەزیری سامانە سرووشتییەكانی هەرێم (ئاشتی هەورامی) و وەزیری نەوتی عێراق (عەبدولكەریم لوعێبی) دیراسەی‌ هەردوو پڕۆژەیاسای‌ ساڵی‌ 2007 و 2011 دەكەن و گەڵاڵەی‌ پڕۆژەیاسایەك دەكەن، بۆ ئەوەی بدرێتە پەرلەمان.

هەواڵی پەیوەندیدار