هه‌رێم هیچ جۆره چه‌كێكی، له‌هیچ وڵاتێك نه‌كڕیوه

جه‌بار یاوه‌رئه‌مینداری گشتی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند، ته‌واوی ئه‌و هه‌واڵه‌ی ڕۆژنامه‌ی (ده‌یلی ته‌له‌گراف)ی هۆڵه‌ندی به‌ناڕاست پێناسه‌كرد، كه بووته سه‌رچاوه بۆ زۆرێك له‌ڕۆژنامه‌و ڕاگه‌یاندنی عه‌ره‌بی‌و باس له‌وه‌ده‌كه‌ن هه‌رێمی كوردستان چه‌كی كڕیبێت.
جه‌بار یاوه‌ر به ئاژانسی هه‌واڵی ناوخۆی راگه‌یاندووه : ته‌واوی ئه‌و هه‌واڵه دووره له‌ڕاستییه‌وه‌و وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك چه‌كی له‌ئیسرائیل نه‌كڕیوه.
یاوه‌ر ده‌ڵێ : ته‌نها چه‌كی ده‌ستی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان ئه‌و چه‌كانه‌یه، كه له‌پێش پرۆسه‌ی ئازادییه‌وه هه‌ی بووه‌و تا ئێستا نه له‌عێراق‌و نه له‌هیچ وڵاتێكیش چه‌ك بۆ پێشمه‌رگه نه‌كڕدراوه‌و نه‌گه‌یشتووه به‌ده‌ستی .




