وەزیری تەندروستی و شارەوانی و گەشتوگوزار لە پەرلەمان هۆکارەکانی بڵاوبوونەوەی کولێرا دەخەنە بەر باس

بڕیارە سبەینێ پەرلەمانی کوردستان کۆ ببێتەوە و هەریەک لە وەزیرانی تەندروستی و شارەوانی و گەشتوگوزاری حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ باسکردن لەسەر هۆکارەکانی بڵاوبوونەوەی خۆشی کولێرا ئامادە دەبن.
بەرپرسی ڕاگەیاندنی پەرلەمانی کوردستان،تاریق جەوهەر، رایگهیاند:"سبەینێ پەرلەمانی کوردستان کۆ دەبێتەوە و وەزیرانی تەندروستی و شارەوانی و گەشتوگوزار ئامادە دەبن".
تاریق جەوهەر، گوتی:"هەریەک لە وەزیران باس لەهۆکارەکانی بڵاو بوونەوەی نەخۆشی کولێرا لەهەرێمی کوردستان و ڕۆڵی ئەو وەزارەتە لەبەرەنگاربوونەوەی نەخۆشیەکە دەکەن".




