پارێزگارى هه‌ولێر: هه‌فته‌یه‌كى تر هاتوچۆ به ئۆڤه‌رپاسى جیهان ده‌كرێته‌وه

به مه‌به‌ستى ئاگاداربوون له ره‌وشى به‌رێوه‌چوونى كاروپرۆژه‌كانى پایته‌خت ، نه‌وزاد هادى پارێزگارى هه‌ولێر به‌یاوه‌ریى تاهیر عه‌بدولا جێگرى پارێزگار‌و عه‌لى ره‌شید سه‌رۆكى شاره‌وانى هه‌ولێر ، هه‌ردوو پرۆژه‌ى په‌ره‌پێدانى شه‌قامى كوران و ئۆڤه‌رو ئه‌نده‌رپاسى جیهانى به‌سه‌ركرده‌وه .
سه‌ره‌تا له‌نزیكه‌وه ئاگادارى چۆنیه‌تى به‌رێوه‌چوونى كاره‌كانى پرۆژه‌ى په‌ره‌پێدانى شه‌قامى كوران بوو كه به گوژمه‌ى نزیكه‌ى 10 ملیار دینار له‌سه‌ر بودجه‌ى په‌ره‌پێدانى پارێزگا‌و له‌لایه‌ن كۆمپانیاى بێسان جێبه‌جێ ده‌كرێت و ، له شه‌قامى شه‌ست مه‌ترى كۆنه‌وه تاكو شه‌ست مه‌ترى نوێ درێژده‌بێته‌وه و بریتییه له فراوانكردنى شه‌قامه‌كه له 12 مه‌تر بۆ 20 مه‌ترو نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى تۆره‌كانى ئاو‌و دروستكردنى ئاوه‌رۆى لووله‌یى 120 سانتى له‌مبه‌رو ئه‌وبه‌رى شه‌قامه‌كه‌و هه‌لگرتنى ستوونه‌كانى كاره‌باو راكێشانى به‌ژێر زه‌ویدا و جوانكارى پێویستى تریش كه ببێته یه‌كێك له‌شه‌قامه جوانه‌كانى ده‌روازه‌ى شار .
پاشان پرۆژه‌ى ئه‌نده‌رو ئۆڤه‌ر پاسى جیهانیان له‌رێگه‌ى كه‌ركوك به‌سه‌ركرده‌وه كه به‌گوژمه‌ى 18 ملیار دینار له‌سه‌ر بودجه‌ى شاره‌وانى هه‌ولێر جێبه‌جێ ده‌كرێت و بریاره له‌كۆتایى ئه‌مسال پرۆكه ته‌واو بكرێت .
سه‌باره‌ت به هه‌ندێ كێشه‌و گرفتى كارگێرى و ته‌كنیكى پرۆژه‌كه گفتوگۆ كران و له‌به‌ر پێویستیى و زه‌رووره‌تى كردنه‌وه‌ى هه‌ردوو ئاراسته‌ى هاتوچۆش له ژێر‌و له سه‌ر پره‌كه‌ش به‌تایبه‌تیش له‌به‌ر ده‌ستپێكردنى ده‌وام له زانكۆكان ، بریار درا هه‌ردوو ئاراسته‌ى هاتوچۆ له‌و چوارریانه بكرێته‌وه‌و له‌ماوه‌ى هه‌فته‌یه‌كى تر به‌لێنده‌رى پرۆژه‌كه ئاماده‌كاریه‌كانى بۆئه‌م پێناوه ته‌واو بكات و هامشۆ به ئه‌نده‌رو ئۆڤه‌ر پاسه‌كه به شێوه‌یه‌كى ئاسایى بكرێته‌وه .




