ئەو هێزەی بۆ کەرکووک نێردراوە سەربە ئۆپەراسیۆنی دیجلەیە
شەوی رابردوو هێزێکی زۆر رەوانەی کەرکووک کراوە و بەرپرسێکی ئەمنیی ناوچەکەیش جەخت دەکاتەوە کە ئەو هێزە سەربە ئۆپەراسیۆنی دیجلەیە کە بۆ ناوچەکە نێردراوە و لێی جێگیر کراوە.
سەرچاوەیەک لە دەزگای ئەمنی کەرکووک کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت، راگهیاند: "لە کاتێکدا کە ئەمرۆ کۆنگرەیەکی نێودەوڵەتی لە کەرکووک بەڕێوە دەچێت و لایەنەکان سەرقاڵی ئەم کۆنگرەیەن، بیست دەبابە و ژمارەیەکی زۆر زرێپۆش رەوانەی کەرکووک کراون و لە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنی دیجلەدا جێگیر کراون".
ئەوسەرچاوەیە، گوتی: "فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنی دیجلە دژی دەستوورە و پێویست ناکات لەو شارە هەبێت، چونکە کەرکووک لە چاو شارەکانی تر باری ئەمنی جێگیرترە و ئەو تەقینەوانەیش بۆ جێبەجێکردنی مەرامەکانی خۆیان و زیاتر ئاڵۆزکردنی دۆخەکەیە."
سەرچاوەکە لەبارەی ناو نەبردنییەوە گوتی: بە شێوەیەکی فەرمی بە هەماهەنگی وەزارەتی ناوخۆی عیراق، لێدوانمان لێ قەدەخە کراوە.




