ئه‌نجومه‌نی به‌سرا، سكاڵا له‌دژی وه‌زاره‌تی نه‌وت تۆمار ده‌كات

ئه‌نجومه‌نی پارێگای به‌سرا رایگه‌یاند كه سكاڵایه‌كی یاسایی له‌دژی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق تۆمار كردووه چونكه به بێ ئاگاداری و راوێژكردن به ئه‌نجومه‌ن، كۆمپانیای غازی به‌سرای دامه‌زراندووه.
صباح البزونی، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای به‌سرا گوتی كه داوای یاساییان له‌سه‌ر وه‌زاره‌تی نه‌وت تۆمار كردووه‌و دادگای فیدراڵیش رۆژی پێنجی مانگی تشرینی دووه‌می بۆ رۆژی دادبینی ده‌ستنیشانكردووه.
هه‌روه‌ها البزونی، هۆشداریشی دا به حكومه‌تی مالكی و په‌رله‌مان بۆ ئه‌وه‌ی چیتر پێشێلكاری له‌و جۆره و له ده‌سه‌ڵاته‌كانیان نه‌كه‌ن.
البزونی زیاتر گوتی، دامه‌زراندنی كۆمپانیای غازی به‌سرا، به بێ ئاگاداری و راوێژكردن به ئه‌نجومه‌نی پارێزگا، پێچه‌وانه‌ی ماده‌ی (112 )ی ده‌ستوره كه ده‌ڵێ، به‌ڕێوه‌بردنی نه‌وت و غاز و دانانی سیاسه‌ته ستراتیژیه‌كان ده‌بێ به هاوبه‌شی و هاوكاری حكومه‌ته خۆجێییه‌كان بێت.




