٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پێشینەی پێنج ملیۆنی، ئەندامانی سەندیکا و یەکیەتییەکانی هەرێمی کوردستان ناگرێتەوە

سەرچاوە: KDP.info

بانکی ڕافیدەین لە بەغدا بڕیاری داوە سەرجەم ئەندامانی یەکیەتی و سەندیکاکانی بەغدا پێشینەی پێنج ملیۆنی و سەد مووچەیان وەکو قەرز پێ بدرێت، بە مەرجێک گەرەنتیی یاسایی پێشکەش بکەن. بەڕێوەبەری بانکی هەرێـمیش ڕایگەیاند، ئەم بڕیارە ئەندامانی یەکیەتی و سەندیکاکانی هەرێم ناگرێتەوە.

بەڕێوەبەری بانکی هەرێم، ئەدهەم کەریم، بۆ پەیامنێر گوتویه تى:"لە ڕابردوودا بەڵێن درا لقی بانکی ڕافیدەین لە هەرێمی کوردستان بکرێتەوە، بەڵام تاکو ئێستا ئەو بەڵێنە نەبراوەتە سەر و لقەکانی ئەو بانکە نەکراونەتەوە، ئەگەرچی ئێمە ئامادەیی خۆمان نیشان داوە بۆئەوەی شوێن و ئاسانکارییان بۆ دابین بکەین".

ئەدهەم کەریم گوتی:"بڕیاری پێدانی پێشینەی پێنج ملیۆنی و قەرزی سەد مووچە بۆ ئەندامانی یەکیەتی و سەندیکاکان تەنها بەغدا دەگرێتەوە و هەرێمی کوردستان ناگرێتەوە تائەوکاتەی لقی ئەو بانکە لەهەرێم نەبێت".

پێشتر وتەبێژی وەزارەتی دارایی وئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان لەلێدوانێکدا بەئاژانسی پەیامنێری ڕاگەیاندبوو، چەندین جار نوسراویان بۆ وەزارەتی دارایی عێراق کردووە سەبارەت بەو بەڵێنەی درابوو بۆ کردنەوەی لقی ئەو بانکە لەهەرێمی کوردستان، بەڵام وەڵامی نوسراوەکانمان نەدراوەتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار