ئه‌مریكا هۆشداری دا له په‌ره‌سه‌ندنی گرژیه‌كانی سنوری توركیا و سوریا

وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا هۆشداری دا له په‌ره‌سه‌ندنی گرژی و پێكدادانه‌كانی سه‌ر سنوری توركیا و سوریا.
لیۆن بانیتا وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا هۆشداری دا له‌وه‌ی كه به‌رده‌وامبوونی توندوتیژی و پێكدادانه‌كانی سه‌ر سنوری توركیا و سوریا ده‌بێته هۆی هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕێكی قورس له ناوچه‌كه‌دا.
لیۆن بانیتا له میانه‌ی سه‌ردانێكدا بۆ وڵاتی پیرو رایگه‌یاند: ئه‌مریكا هه‌موو هه‌وڵه‌كانی خۆی خستوه‌ته‌گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ی نه‌هێڵێت ئه‌و گرژی و ئاڵۆزیانه چه‌ند رۆژی رابردووی سه‌ر سنوری توركیا و سوریا ته‌شه‌نه بستێنن.
پێشتر ئه‌حمه‌د داود ئوغڵو وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا رایگه‌یاندبوو سیاسه‌تی وڵاته‌كه‌ی بریتیه له وڵامدانه‌وه‌ی هه‌ر هێرشێك كه له سوریاوه بكرێته سه‌ر خاكی وڵاته‌كه‌ی.
پێویسته بوترێت ئه‌و تێكهه‌ڵچوون و ئه‌و نائارامیانه‌ی نێوان ئه‌و دوو وڵاته دووای ئه‌وه ده‌ستی پێكرد كه به هۆی ته‌قینه‌وه‌ی چه‌ند گوله هاوه‌نێكی سوریا له ناوچه‌ی سنوری ئاكجاكالا 5 هاوڵاتی توركیا كوژران.




