مالیكی ته‌نیا بۆ پاراستنی خۆی، 138 ملیۆن دۆلار سه‌رف ده‌كات

فه‌رهاد ئه‌ترۆشی په‌رله‌مانتاری لیستی هاوپه‌یمانی كوردستانی گوتی، تێچووی پرۆسه‌ی پاراستنی نوری مالكی سه‌رۆك وه‌زیران، ساڵانه 138 ملیۆن دۆلاره، به مووچه‌یانه‌وه كه ئه‌و كاره‌ش دراوه به هه‌ندێ كۆمپانیای ئه‌منی و ژماره‌ی پاسه‌وانه‌كانی ده‌گاته 4300 كه‌س.
ئه‌تروشی گوتی، دۆسیه‌ی خه‌رجكردنی ئه‌و پاره زۆره له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و پرسیارانه‌دا ده‌بێت كه ئاراسته‌ی نوری مالكی ده‌كرێت ئه‌گه‌ر لێپرسینه‌وه له‌گه‌ڵیدا كرا.
لیژنه‌ی تایبه‌ت به لێپرسینه‌وه له نوری مالكین ژماره‌یه‌ك پرسیاریان ئاماده‌كردووه كه 25 پرسیاری جۆراوجۆرن و تایبه‌تن به دۆسیه‌كانی ئه‌منی و دارایی و ژماره‌یه‌كی زۆر پێشێلكاری دیكه‌ی ده‌ستوریی.




