نیسانی داهاتوو هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكان بەڕێوەدەچێت

كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كان له عێراقدا ڕایگه‌یاند كه مانگى نیسانیان وه‌ك واده‌یه‌كى سه‌ره‌تایى بۆ ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنه‌كانى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگا و قه‌زا وناحیه‌كان دیاریكردوه.
له‌م باره‌یه‌وه سه‌ربه‌ست مسته‌فا سه‌رۆكى كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌ۆخى هه‌ڵبژاردنه‌كان ئاشكراى كرد كه كه ماوه‌یه‌كمان بۆ سازكردنى هه‌ڵبژاردنه‌كان دیاریكردوه و ماوه‌كه‌ش ده‌كه‌وێته نێوان ڕۆژانى ده تا بیست و پێنجى مانگى نیسانى داهاتوو ڕوونیشیكرده‌وه كه دیاریكردنى ڕۆژى ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنه‌كان له ده‌سه‌ڵاتى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانه و هه‌روه‌ها سه‌ربه‌ست مسته‌فا گووتیشى ئه‌و واده‌یه‌ى كه كۆمسیۆن ده‌ستنیشانى كردووه به واده‌یه‌كى سه‌ره‌تایى هه‌ژمار ده‌كرێت.
له لایه‌كى دیكه‌وه عه‌لى موسه‌وى ڕاوێژكارى ڕاگه‌یاندنى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق ڕایگه‌یاند كه نورى مالیكى له میانه‌ى چاوپێكه‌وتنى به ئه‌ندامانى كۆمسیۆنى هه‌ڵبژاردنه‌كان داواى لێكردوون كه له ماوه‌ى مانگى نیسانى داهاتوو هه‌ڵبژاردنى پارێزگاكان سازبكرێت.




