ئه‌ردۆغان: به‌دووری نازانم جه‌نگ له‌دژی حكومه‌تی سوریا به‌رپابێت

حكومه‌تی توركیا به‌دووری نازانێت جه‌نگ له‌دژی رژێمی سوریا به‌رپا بێت.
له میانی وتارێكدا له به‌رده‌م لایه‌نگرانی خۆی له شاری ئه‌سته‌نبول، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا وتی: رژێمه‌كه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د تووشی هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره ده‌بێت ئه‌گه‌ر بێت‌و جه‌نگ له‌دژی توركیا به‌رپا بكات، وتیشی: ئێمه جه‌نگمان ناوێت به‌ڵام به‌پێی ئاماژه‌كان به‌دووری نازانین جه‌نگ له‌دژی حكومه‌تی سوریا به‌رپابێت.
ئه‌ردۆغان ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه به‌شار ئه‌سه‌د ده‌سه‌ڵاتی لاواز بووه‌و دره‌نگ یان زوو گۆڕانكاریی گرنگ له‌سوریادا رووده‌دات.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه كه پێشتر ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی، ئیدانه‌ی بۆردومانه‌كه‌ی سوپای سوریای كرد بۆسه‌ر شارۆچكه‌یه‌كی توركیا و له‌به‌رامبه‌ردا ئه‌نقه‌ره هه‌ڕه‌شه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی توندی ئه‌و جۆره پێشلكارییانه‌ی كرد.




