قه‌یرانى سیاسى عێراق به هیچ شێوه‌یه‌ك چاره‌سه‌ر ناكرێت
جه‌لاله‌دین سه‌غیر سه‌ركرده له هاوپه‌یمانى نیشتیمانى له لێدوانێكدا پێشبینى ئه‌وه‌ى كرد، كه قه‌یرانى سیاسى عێراق به هیچ شێوه‌یه‌ك ناتوانرێت چاره‌سه‌ر بكرێت.
وه‌ك سه‌غیر گوتى: پێویسته له سه‌ر لایه‌نه سیاسیه‌كان خۆیان له‌گه‌ڵ ره‌وش و قه‌یرانى سیاسیى عێراقدا بگونجێنن، چونكه قه‌یرانه‌كه چاره‌سه‌ر نابێت ، راشیگه‌یاند: هیچ یه‌كێك له لایه‌نه سیاسیه‌كان هیوا و گه‌شبینى به یه‌ك ناده‌ن تا بتوانرێت قه‌یرانى سیاسى چاره‌سه‌ر بكرێت، به دووریشى زانى له داهاتوودا قه‌یرانى سیاسى یه‌كلایى بكرێته‌وه.
له‌لایه‌كى دیكه‌وه زیاد زه‌رب سه‌ركرده له فراكسیۆنى ئیئتیلافى عێراقییه له لێدوانێكدا ئاشكراى كرد، ناكۆكى و ململانێیه‌كانى نێوان لایه‌نه سیاسیه‌كان تا ته‌واوبوونى ماوه‌ى خولى ئه‌مجاره‌ى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران درێژه‌ى ده‌بێت و هیچ رێگایه‌كیش نییه بۆ ئه‌وه‌ى قه‌یرانه‌كه‌ى پێ چاره‌سه‌ر بكرێت.




