شوان محه‌ممه‌د ته‌ها: ده‌وڵه‌تی یاسا له كڕینی چه‌ك پرس و ڕا به‌كه‌س ناكات

له‌باره‌ی سه‌ردانیكردنی سه‌رۆكی وه‌زیرانی عێراق نوری مالكی بۆ روسیا كه بڕیاره رێكه‌وتنێكی كڕینی چه‌ك مۆربكات، ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری له په‌رله‌مانی عێراق، رایگه‌یاند، هیچ كاتێك په‌رله‌مان له رێكه‌وتنی كڕینی چه‌ك ئاگادار نه‌بووه، ئه‌و سه‌ردانه‌ی مالكی ته‌نیا بۆ دوو بابه‌ت بووه، ئه‌وه‌ی گرنگه ره‌وشی سوریا ده‌خاته به‌رباس.
سه‌باره‌ت به سه‌ردانی مالكی بۆ روسیا و مۆركردنی رێكه‌وتنی كڕینی چه‌ك له‌گه‌ڵ ئه‌م وڵاته، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و ئه‌ندانی لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری شوان محه‌ممه‌د ته‌ها رایگه‌یاند: به‌پیی ئه‌و زانیاریانه‌ی له‌به‌ر ده‌ستی ئێمه هه‌یه، دووبابه‌ت خراوه‌ته روو، ئه‌و خاڵه‌ی گرنگه سه‌باره‌ت به‌ره‌وشی سوریا گفتوگۆ ده‌كات و هه‌وڵدانه ره‌وشی ئه‌و وڵاته به‌ره‌و باشتر ببات، دووه‌میان، بڕیاره 30 هه‌لیكۆپته‌ر بكڕێت، ئه‌مه‌ش سیاسه‌تی ناروونی سیاسه‌تی چه‌كداركردنی عێراق نیشان ده‌دات.
ته‌ها وتیشی: په‌رله‌مانی عێراق هیچ رۆژێك له رۆژان له‌رێكه‌وتنی كڕین چه‌ك ئاگادار نه‌بووه و ئاگاداریش ناكرێته‌وه، ئه‌مه یه‌ك له‌و كێشانه‌یه به‌رده‌وام له نێوان ده‌سه‌ڵاتی یاسادانان و جێبه‌جێكردن هه‌یه، ئه‌وه‌یه كیشه‌كه‌ی ئێمه كه ده‌ڵێین ده‌وڵه‌تی یاسا پرسورا به كه‌س ناكات.




