سوپای عیراق تانك و مه‌دفەعی ده‌نێرێت بۆ هێزه‌كانی دیجله

به‌ره‌به‌یانی 5ی تشرینی یه‌كه‌می 2012، سوپای عیراق 10تانك و 13 مه‌دفه‌عی ده‌گه‌یه‌نێته فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی دیجله، ئیستاش ئه‌و ده‌بابه‌و مه‌دفه‌عیانه، له‌ناحیه‌ی ته‌لوه‌ردی، نزیك شارۆچكه‌ی حه‌ویجه‌ن.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له‌ناو سوپای عیراق، به خه‌ندانی، راگه‌یاندووه: به‌ره‌به‌یانی هه‌ینی 5ی تشرینی یه‌كه‌می 2012، نزیكه‌ی 10 تانك و 13 مه‌دفه‌عی گه‌یشته ده‌ست هێزه‌كانی فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی دیجله له‌ناوچه دابڕێنراوه‌كان.
وتیشی: "سه‌ره‌تا تانكه‌كان و مه‌دفه‌عییه‌كان، بۆ سه‌ربازگه‌ی كه‌یوان هێنران، به‌ڵام پاشان به‌ره‌و ناحیه‌ی ته‌لوه‌رد گواسترانه‌وه".
به‌پێی زانیارییه‌كان ناردنی ئه‌و تانك و مه‌دفه‌عیانه، به‌سێ قۆناغ ده‌بێت، هێنانی ئه‌و ژماره‌یه‌ش قۆناغی یه‌كه‌م بووه.
جموجوڵ و پڕچه‌ككردنی فه‌رمانده‌یی دیجله له كاتێكدایه كه دانوستان و هه‌وڵه‌كانی چاره‌سه‌ركردنی كێشه سیاسییه‌كانی نێوان به‌غدا و هه‌ولێر چه‌ند قۆناغێكی بڕیوه و جگه له هه‌ندێك له پێكهاته عه‌ره‌به‌كانی پارێزگای كه‌ركوك، سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانی دیكه ئه‌وه ره‌تده‌كه‌نه‌وه رێگا بدرێت فه‌رمانده‌یی له‌شاری كه‌ركوك و ناوچه دابڕێنراوه‌كان جێگیر بكرێن.




