٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

جێبەجێکردنى سیستمى سۆشیال لە هەرێم کات و وردەکارى زۆرى پێویستە

سەرچاوە: KDP.info

سەرچاوەیەک لە وەزارەتى کاروکاروبارى کۆمەڵایەتى هەرێمی کوردستان دەڵێت: حکومەتى هەرێم هاوشێوەى چەند وڵاتێکى پێشکەوتوو بڕیارى جێبەجێکردنى سیستمى سۆشیالى داوە، بەڵام جێبەکردنەکەى وردەکارى و کاتێکى زۆرى پێویستە.

گوتەبێژى وەزارەتى کاروکاروبارى کۆمەڵایەتى هەرێم، عەباس ئەکرەم، بە پەیامنێرى راگەیاندووه:" دواى پێکهێنانى کابینەى حەوتەمى هەرێم، یەکێک لەو بڕیارە نوێیانە جێبەجێکردنى سیستمى سۆشیالە کە تایبەتە بە بوارە جۆراوجۆرەکانى کۆمەڵایەتى لە سنورى کارەکانى وەزارەتمان".

عەباس ئەکرەم، گوتى: ئەو سیستمە بریتیە لە یەکخستن و رێکخستنى مووچەى ئەو کەسانەى کە لە چوارچێوەى تۆڕى پاراستنى کۆمەڵایەتى و بوارەکانى تر مووچە لە وەزارەت وەردەگرن بەوەى کە بەشى ژیانیان بکات و بە ئەلیکترۆنى و داتابەیس رێکبخرێت.

گوتەبێژى وەزارەتى کاروکاروبارى کۆمەڵایەتى هەرێم باسى لەوەشکرد، جێبەجێکردنى سیستمەکە وردەکارى دەوێت و پێویستمان بە ئەزمونى ئەو وڵاتانە دەبێت کە ئێستا جێبەجێى دەکەن، لە داهاتوودا لیژنەى بۆ دروست دەکرێت و مەرج و رێنمایى و ئالیەت و میکانزیمى کارکردنى سیستمەکە دادەڕێژین و دەخرێتە بوارى جێبەجێکردنەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار