سه‌رۆك مام جه‌لال سه‌ره‌خۆشى له هەڤاڵ عزه‌ددین به‌روارى كرد

بەڕێز جەلال تاڵەبانی سەرۆک کۆماری عێراقی فیدڕاڵ پەیامێکی سەرەخۆشی ئاراستەی هەڤاڵ عزەدین بەرواری ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پ.د.ک کرد بەبۆنەی کۆچی دوایی مامی بەڕێزیان.
ئەمە دەقی پەیامەکەی:
برای به‌رێز كاك عزه‌دین به‌رواری ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان
به خه‌م و په‌ژاره‌وه هه‌واڵی كۆچی دوایی مامی به‌رێزتانم پێگه‌یشت ، خۆتان خۆش بن و ته‌مه‌نی درێژی بۆ ئێوه‌ی به‌رێز و خزم و كه‌سوكار و دۆستانتان به‌جێهێشتبێت.
به‌م بۆنه خه‌مناكه‌وه پرسه و سه‌ره‌خۆشی گه‌رمی خۆمتان ئاراسته ده‌كه‌م و هاوخه‌می خۆمتان پێراده‌گه‌یه‌نم و ، هیواداریشم ئه‌مه دوایین خه‌م و په‌ژاره‌ی خۆتان و بنه‌ماڵه به‌رێز و تێكۆشه‌ره‌كه‌تان بێت و چیتر خه‌م و ناخۆشی رووتان تێنه‌كات .
له خوای گه‌وره داواكارین كه گیانی خوالێخۆشبوو به به‌هه‌شتی فراوانی خۆی شاد بكات و سه‌بووریی و دڵنه‌واییش به ئێوه و خانه‌واده‌ی خوالێخۆشبوو ببه‌خشێ .
دووباره خۆتان خۆش بن و ئومێده‌وارم له هه‌موو كۆست و به‌ڵایه‌ك به‌دووربن .
انا لله و انا الیه را‌جعون
برای دڵسۆزتان مام جه‌لال
5/10/2012




