له‌سویسرا شاندێکى وه‌زاره‌تى کار‌و کاروبارى کۆمه‌ڵایه‌تى به‌شدارى ده‌کات له‌گفتوگۆیه‌ک له‌باره‌ى ره‌شنووسى یاساى کار

له‌سویسرا وه‌فدێکى وه‌زاره‌تى کار‌و کاروبارى کۆمه‌ڵایه‌تى به‌شدارى ده‌کات له‌گفتوگۆیه‌ک له‌باره‌ى ره‌شنووسى یاساى کار
له‌درێژه‌ى هه‌وڵه به‌رده‌وامه‌کانى وه‌زاره‌تى کار‌و کاروبارى کۆمه‌ڵایه‌تى هه‌رێم به‌مه‌به‌ستى داڕشتنى یاساى کارى کوردستان و سوودوه‌گرتن له‌شاره‌زایى رێکخراوى کارى نێوده‌وڵه‌تى بۆ داڕشتنى ئه‌م یاسایه له‌عێراق و هه‌رێمى کوردستان.
له‌سه‌ر بانگهێشتى ره‌سمى رێکخراوى کارى نێوده‌وڵه‌تى شاندێکى باڵاى وه‌زاره‌تى کار‌و کاروبارى کۆمه‌ڵایه‌تى هه‌رێم هاوڕى له‌گه‌ڵ شاندێکى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له‌جنیڤیى پایته‌ختى سویسرا به‌شدارى کرد له‌گفتوگۆیه‌کى به‌رفراوان له‌باره‌ى ره‌شنووسى یاساى کار که‌له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى کارى عێراقى ئاماده‌کراوه‌و له‌ئێستادا پێشکه‌ش به‌ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق کراوه بۆ په‌سه‌ندکردن.
شانده‌که‌ى وه‌زاره‌تى کارى هه‌رێم که‌پێکهاتووه له(محمد تاهیر ئیسماعیل) به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى دیوانى وه‌زاره‌تى کار و (حاجى ره‌سول عه‌لى) به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى کار‌و ده‌سته‌به‌رى کۆمه‌ڵایه‌تى و (ئه‌میر ێلێوه) راوێژکارى کار و (ێلاح ئه‌نوه‌ر) راوێژکارى یاسایى وه‌زاره‌ت، له‌میانى کۆبونه‌وه‌یاندا له‌گه‌ڵ رێکخراوى کارى نێوده‌وڵه‌تى گفتوگۆ کرا له‌باره‌ى ره‌شنووسى یاساى کار و ئه‌و تێبینى و سه‌رنجانه‌ى له‌سه‌ر یاساکه هه‌یه‌و به‌هه‌ند وه‌گرتنیان بۆ ده‌رچوونى یاسایه‌کى گونجاو بۆ خزمه‌تى چینى کرێکاران. هه‌روه‌ها سوود وه‌گرتن له‌شاره‌زایى و پسپۆرانى نێوده‌وڵه‌تى بۆ ده‌وڵه‌مه‌ندکردنى ره‌شنووسه‌که.
له‌لێدوانێکدا (محمه‌د تاهیر) به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى دیوانى وه‌زاره‌تى کار‌و کاروبارى کۆمه‌ڵایه‌تى رایگه‌یاند وابڕیاره وه‌زاره‌تى کار‌و کاروبارى کۆمه‌ڵایه‌تى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان یاسایه‌کى کارى تایبه‌ت به‌کوردستان دابڕێژێت و له‌کارنامه‌ى وه‌زاره‌تیش بۆ کابینه‌ى حه‌وته‌م داڕشتنى ئه‌م یاسایه په‌سه‌ندکراوه‌و به‌شدارى وه‌فدى وه‌زاره‌تیش له‌گفتوگۆکانى جنێڤ ده‌بێته بنه‌مایه‌ک بۆ سوود وه‌گرتن له‌شاره‌زایى و پسپۆرانى بواره‌که له‌هه‌رێم به‌مه‌به‌ستى داڕشتنى یاساى کارى کوردستان. به‌شێوه‌یه‌ک خزمه‌ت به‌کرێکارانى کوردستان بکات و بگونجێت له‌گه‌ڵ گۆرانکاریه ئابورى و سیاسیه‌کانى کوردستان و بازارى کار.




