ئه‌گه‌ر تێبینه‌کانمان جێگر نه‌کرێت ده‌نگ به‌یاسای بوژاندنه‌وه‌ی ژێر خانی ئابووری ناده‌ین

تائێستا لایه‌نه سیاسیه‌کان هاوڕا نین له‌سه‌ر ده‌نگدان به پڕۆژه یاسای ژێرخانی ئابووری و ئه‌ندامێکی لیستی هاوپه‌یمانی کوردستانیش ده‌ڵێت، ئه‌گه‌ر تێبینیه‌کانی ئه‌وان له‌ناو پڕۆژه‌که‌دا جێگیر نه‌کرێت ئه‌وا ده‌نگ به‌و پڕۆژه‌یه ناده‌ن.
ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له لیستی هاوپه‌یمانی کوردستانی "ئه‌شواق جاف" له لێدوانێکی بۆپه‌یامنێر رایگه‌یاندووه: "ئێمه چه‌ند تێبینیه‌کمان له‌سه‌ر پڕۆژه یاسای ژێرخانی ئابووری هه‌یه و داوامان کردووه تێبینییه‌کانمان له‌ناو پڕۆژه‌که جێگیر بکرێت و کورد و هه‌رێمی کوردستانیش سوودمه‌ند بێت له‌و پڕۆژه‌یه‌ی نوری مالکی."
ئه‌شواق جاف گوتی: "ئه‌گه‌ر بێت‌و تێبینیه‌کانمان له‌ناو پڕۆژه یاساکه‌دا جێگیر نه‌کرێت ئه‌وا لیستی هاوپه‌یمانی کوردستانی ئاماده نییه ده‌نگ به‌و پڕۆژه یاسایه بدات که ئێستا له په‌رله‌مانه و چه‌ند جارێک ده‌نگدان له‌سه‌ری دواخراوه."
ئه‌ندامه‌که‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش کرد: "ئێمه له‌ناو پڕۆژه‌یاساکه‌دا داوای مافی کورد و هه‌رێمی کوردستان‌مان کردووه و هیچ شتێکمان داوا نه‌کردووه پێچه‌وانه‌ی ده‌ستوور بێت.
یه‌کێک له گرنگترین داواکانی کورد بریتییه له‌وه‌ی سه‌دا١٧ی پڕۆژه ستراتیژیه‌کان بۆ هه‌رێمی کوردستان بێت.




