ده‌ملوجى : كلیلى چاره‌سه‌ركردنى قه‌یرانى سیاسى له ده‌ست مالیكى دایه

مه‌یسون ده‌ملوجى گوته‌بێژى فراكسیۆنى عێراقییه له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له لێدوانێكدا رایگه‌یاند: نورى مالیكى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق كلیلى چاره‌سه‌ركردنى قه‌یرانى سیاسى له ده‌ست دایه ، ئه‌ویش به جێبه‌جێكردنى رێككه‌وتننامه‌كه‌ى هه‌ولێر و به‌نده‌كانى كۆبوونه‌وه‌ى هه‌ولێر - نه‌جه‌ف.
وه‌ك ده‌ملوجى گوتى: ئه‌گه‌ر مالیكى نیازى چاره‌سه‌ركردنى قه‌یرانى سیاسى هه‌بێت ئه‌وه ده‌توانێت ته‌واوى خاڵ و به‌نده‌كانى رێككه‌وتنامه‌ى هه‌ولێر و كۆبوونه‌وه‌ى هه‌ولێر - نه‌جه‌ف جێبه‌جێ بكات، كه كلیلى سه‌ره‌كى چاره‌سه‌ركردنى قه‌یرانى سیاسییه.
گوته‌بێژه‌كه‌ى عێراقییه دووپاتیشى كرده‌وه، هه‌تا ئه‌و دوو رێككه‌وتننامانه جێبه‌جێ نه‌بن، به هیچ شێوه‌یه‌ك ناتوانرێت هه‌نگاو بۆ یه‌كلاكردنه‌وه و چاره‌سه‌كردنى قه‌یرانى سیاسى بهاوێژرێت .




