به ئاماده‌بوونی نوێنه‌ری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان یادی 22 ساڵه‌ی رۆژی ئه‌ڵمانیا و رووخانی دیواری به‌رلین كرایه‌وه

ئێواره‌ی دوێنێ به ئاماده‌بوونی نوێنه‌ری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان د. فوئاد حوسێن و د. رۆژ نوری شاوه‌یس جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق و هه‌رێم و فه‌لاح مسته‌فا به‌رپرسی په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌ت و نوێنه‌ری سه‌رۆك وه‌زیران نێچیرڤان بارزانی و ژماره‌یه‌ك له وه‌زیرانی حكومه‌تی هه‌رێم و رۆلف ئۆلڕیش كونسوڵی گشتی ئه‌ڵمانیا له هه‌رێم و په‌رله‌مانتارو دیپلۆماتكاران و نوێنه‌رانی پارت و لایه‌نه سیاسیه‌كان و ژماره‌یه‌كی زۆری هاوڵاتیانی ئه‌ڵمانی نیشته‌جێی هه‌رێم له كونسوڵگه‌ری گشتی ئه‌ڵمانیا یادی 22 ساڵه‌ی رۆژی ئه‌ڵمانیا و یه‌كگرتنه‌وه‌ی هه‌ردوو ئه‌ڵمانیا و رووخانی دیواری به‌رلین كرایه‌وه.
له سه‌ره‌تای مه‌ڕاسیمه‌كه‌دا به‌ڕێز رۆلف ئۆلڕیش كونسوڵی گشتی ئه‌ڵمانیا له هه‌رێم گووتی "ئه‌مڕۆ ئه‌ڵمانیا یادی 22 ساڵه‌ی یه‌كگرتنه‌وه ئاهه‌نگ ده‌گێڕێت. بۆ نه‌وه‌ی گه‌نج له ئه‌ڵمانیا پێده‌چێت ئه‌م رۆژه رۆژێكی دوور بێت. به‌ڵام بۆ كه‌سانێك كه له سه‌رده‌می شه‌ڕی سارددا پێگه‌یشتوون، ئه‌وا به ته‌واوی مانا، ئه‌م ساته ساتێكی له رادده‌به‌ده‌ر خۆش‌بوو كه دیواری به‌رلین رووخا و ته‌لبه‌نده‌كان له‌سه‌رتاسه‌ری ئه‌ڵمانیا له‌به‌ر چاو ون بوون، هه‌موو ئه‌مه‌ش به ئاشتیانه و به‌بێ به‌كارهێنانی ته‌نیا یه‌ك گوللـه.
هه‌روا گووتی بێ دوو دڵیی مایه‌ی خۆشحاڵی له‌رادده به‌ده‌رمه كه ماوه‌ی زیاتر له ساڵێكه وه‌ك كونسوڵی گشتی ئه‌ڵمانیا له هه‌ولێر خزمه‌ت ده‌كه‌م. گرنگه كه راسته‌وخۆ ئاگادری ئه‌م قۆناغه مێژوویه بیت و به‌شداربیت تیایدا، كاتێك دوای ده‌یان ساڵ له پشتگوێخستن و راوه‌دوونانی زۆر، خه‌ڵكی ئه‌م هه‌رێمه ده‌ستیان گه‌یشتووه به ئازادی و قۆڵیان له داڕشتنی ژینگه و گه‌شه‌ی داهاتوویان هه‌ڵماڵیوه. ئه‌م ساڵه ساڵێكی ئاسان نه‌بوو له په‌یوه‌ندی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا و شه‌ڕی نه‌گریسی نێوخۆی سوریاش درێژه‌ی هه‌یه و سه‌رنجی ته‌وای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی به‌لای خۆیدا راكێشاوه، ئه‌م ساڵه گه‌شه‌كردنێكی دیكه‌ی له په‌یوه‌ندی نێوان ئه‌ڵمانیا و هه‌رێمی كوردستاندا به‌خۆیه‌وه بینیوه، له پاڵ كونسوڵگه‌ریی گشتیی، ئه‌نستیتوتی گۆته و نووسینگه‌ی په‌یوه‌ندییه ئابووری و بازرگانییه‌كان، نووسینگه‌ی زانیاریی خزمه‌تگوزاریی و ئاڵوگۆڕی ئه‌كادیمی ئه‌ڵمانی DAAD به ره‌سمی له مانگی نیساندا و به ئاماده‌بوونی سكرتێری گشتیی DAAD كرایه‌وه.
دواتر فه‌لاح مسته‌فا به نوێنه‌رایه‌تی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم ووتارێكی پێشكه‌ش كرد و پیرۆزبایی له گه‌ل و حكومه‌تی ئه‌ڵمانیا كرد به بۆنه‌ی ئه‌و رۆژه مێژووییه. سه‌باره‌ت به‌م یاده‌وه‌ریه به‌ڕێزیان گووتی " رووخانی دیواری به‌رلین نیشانی‌دا كه خواستی خه‌ڵك زاڵه به‌سه‌ر به‌ربه‌سته‌كاندا. له‌و كاته‌ی كه ئه‌وان به‌ره‌و پیری ئازادی و دیموكراسی ده‌رٍۆن هیچ هێزێك نیه بتوانێ له‌به‌رده‌میان بوه‌ستێت".
هه‌روا گووتی "ئه‌ڵمانیا توانی ببێته چرای رووناكی بۆ دیموكراسی و ئازادی، توانی پێگه‌یه‌كی به‌هێز له ئابووری و بازاڕی جیهان بۆخۆی ده‌سته‌به‌ر بكات". هه‌روا سوپاسی و ئه‌و به‌شداری و هاوبه‌شیه‌ی ئه‌وانی كرد و جه‌ختی له‌سه‌ر بایه‌خی یه‌كبوون و یه‌كڕیزی كرده‌وه.
فه‌لاح مسته‌فا سه‌باره‌ت به تێڕوانینی حكومه‌تی هه‌رێم گووتی" حكومه‌تی هه‌رێم له هه‌وڵی به‌رده‌وام دایه بۆ مسۆگه‌ركردنی داهاتوویه‌كی باشتر بۆ هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان. خه‌ڵكی ئێمه ئازاری زۆری له رابردوودا چه‌شتووه، بۆیه كار بۆ ئاینده‌یه‌كی گه‌ش ده‌كه‌ین.
به‌ڕێزیان گووتی له‌م یاده‌دا ده‌مه‌وێت سوپاسی حكومه‌تی ئه‌ڵمانیا بكه‌م بۆ ده‌ست پێشخه‌ریه‌كانیان له هه‌رێمی كوردستان. ئه‌وان كونسوڵگه‌ری گشتی خۆیان كردۆته‌وه و خزمه‌تگوزاری ڤیزه پێشكه‌ش به خه‌ڵكی كوردستان ده‌كه‌ن. نووسینگه‌ی په‌یوه‌ندی بازرگانی و پیشه‌سازی بۆ كاروباری ئابووری و په‌یمانگه‌ی گۆته بۆ په‌یوه‌ندی رۆشنبیریان كردۆته‌وه له‌گه‌ڵ كردنه‌وه‌ی قوتابخانه‌ی ئه‌ڵمانی و چه‌ند دامه‌زراوه‌یه‌كی تر.
به‌رپرسی په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌ت گه‌شبینی خۆی نیشاندا بۆ په‌یوه‌ندیه‌كی به‌هێز له نێوان هه‌رێمی كوردستان و وڵاتی ئه‌ڵمانیا.




