ئه‌ردۆغان: توركیا له وه‌ڵامى هێرشه‌كه، چه‌ند شوێنێكى سوریاى بۆردومان كرد

توركیا وه‌ك وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌ك به‌رامبه‌ر كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ى چه‌ند مووشه‌كێكى سوریا بۆ ناو خاكى وڵاته‌كه‌ى تۆپبارانى ناوچه‌ى تل ئه‌بیه‌زى ئه‌و وڵاته‌ى كرد.
سه‌ر له به‌یانی ئه‌مڕۆش هێزه‌كانی سوپای توركیا چه‌ند ناوچه‌یه‌كی سوریای بۆردومان كرد و له‌لایه‌ن خۆیه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌ك ل رژێمی سوریا رایگه‌یاند كه به‌هۆی بۆردومانی سوپای توركیاوه ژماره‌یه‌ك سه‌ربازی هێزه‌كانی رژێم كوژراون .
له‌مباریه‌وه ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان سه‌رۆك وه‌زیرانى توركیا ئه‌وه‌ى راگه‌یاند وڵاته‌كه‌ى وه‌ك وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌ك به‌رامبه‌ر كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ى مووشه‌كى سوریا بۆ ناوخاكى توركیا كه بوه هۆى كوژرانى پێنج هاوڵاتى سڤیلى گوندێكى سه‌رسنور، تۆپبارانى ئامانجێكى له ناوخاكى سوریا كردوه. هه‌رله‌وچوارچێوه‌یه‌دا ئاژانسى هه‌واڵى رۆیته‌رز له روانگه‌ى سوریا بۆ مافه‌كانى مرۆڤى گواسته‌وه له میانى تۆپبارانى توركیا بۆ سه‌ر سوریا چه‌ند سه‌ربازێكى هێزه‌كانى رژێمى ئه‌سه‌د كوژران.
له‌لایه‌كى دیكه‌وه توركیا داواى له ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تى كرد رێوشوێنى پێویست به‌رامبه‌ر سوریا بگرێته‌ربه‌ر بۆ راگرتنى ئه‌وكاره دوژمنكارانه‌ى سوریا به‌رامبه‌ر توركیا، هه‌روه‌ها داواى گه‌ره‌نتى رێزگرتنى ئه‌و وڵاته‌ى له سه‌روه‌رى توركیا و سه‌لامه‌تى خاكه‌كه‌ى كرد، ئه‌مه‌ش دواى ئه‌وه‌دێت كه مووشه‌كى هێزه‌كانى رژێمى ئه‌سه‌د كه‌وته ناوخاكى توركیا و كوژرانى پێنج هاوڵاتى سڤیلى لێكه‌وته‌وه.
له‌مباره‌یه‌وه ئه‌رتوجول ئه‌باكان باڵیۆزى توركیا له نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان له نامه‌یه‌كدا كه ئاراسته‌ى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى كردوه ئه‌و كاره دوژمنكارانه‌ى سوریاى به‌رامبه‌ر ولاته‌كه‌ى به پێشێلكارى یاساى نێوده‌وڵه‌تى له‌قه‌ڵه‌مداوه.




