عه‌مار حه‌كیم: ره‌وشى عێراقییه‌كان وه‌ك بارمته‌یه به‌ده‌ستى تیرۆریستانه‌وه

عه‌مار حه‌كیم سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى باڵاى ئیسلامى عێراقى له وته‌یه‌كیدا كه له كۆڕبه‌ندى رۆشنبیرى ئه‌نجومه‌نى باڵاى ئیسلامى له به‌غدا پێشكه‌شى كرد ره‌خنه‌ى له رۆڵى به‌رپرسانى ئه‌منى وڵات گرت له‌وه‌ى نه‌یانتوانیوه ئه‌منیه‌ت بپارێزن و ئه‌وه‌شى راگه‌یاند به هۆى شكستخواردنیان ره‌وشى عێراقیه‌كان وه‌ك بارمته‌یه‌كى لێهاتووه به‌ده‌ستى تیرۆریسته‌كانه‌وه و به‌رپرسیاریه‌تی زۆربوونى كرده‌وه توندوتیژیه‌كانیش له ئه‌ستۆى به‌رپرسانى ئه‌منیدایه.
هه‌روه‌ها عه‌مار حه‌كیم چه‌ند وڵاتێك و هێزى سیاسی عێراقى به‌وه تۆمه‌تباركرد كه پاڵپشتى تیرۆر ده‌كه‌ن. هاوكات هۆشدارى ئه‌وه‌شى دا له چه‌ند مانگى داهاتوو پێشوه‌چوونى نێوده‌وڵه‌تى و هه‌رێمى گه‌وره رووده‌دات و ره‌نگدانه‌وه‌ى خراپى له‌سه‌ر ره‌وشى ئه‌منى عێراقدا ده‌بێت.




