بڕیاره كۆتایی ئه‌م مانگه ناوی سه‌رجه‌م دامه‌زراوان رابگه‌یه‌ندرێت

سه‌رۆكی لیژنه‌ی باڵای دامه‌زراندنی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند: وابڕیاره كۆتایی ئه‌م مانگه ناوی سه‌رجه‌م دامه‌زراندنه‌كانی ده‌رچووانی زانكۆ و په‌یمانگاكان و ئاماده‌ییه‌كان رابگه‌یه‌ندرێت و له‌سه‌ره‌تای مانگی داهاتووش سه‌رجه‌م كاره‌كانی دامه‌زراندن ته‌واوده‌بێت.
له‌وباره‌یه‌وه سیروان محه‌مه‌د محێدین سه‌رۆكی لیژنه‌ی باڵای دامه‌زراندنه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بنه‌وای راگه‌یاندووه:" وا رۆشتووین له‌سه‌ر پلانه‌كه‌ی خۆمان كه كۆتایی ئه‌م مانگه بتوانین هه‌موو وه‌زاره‌ته‌كان ئه‌وه‌نده‌ی كه ته‌واو ده‌بێت بتوانین رایبگه‌یه‌نین به تایبه‌تی ده‌رچوانی كۆلێژ و په‌یمانگا دواتریش ئه‌وانه‌ی ئاماده‌یی بپێی میلاكی داواكراو ئه‌وانیش ته‌واو بكه‌ین ، له‌به‌ر زۆری ژماره‌ی داواكان و فۆرمه‌كان ره‌نگه ئه‌وانه‌ی ده‌رچووی ناوه‌ندی و خوارووی ناوه‌ندین تۆزێك داوبكه‌وێت چونكه پێویسته ئێمه هه‌موو فۆرمه‌كان داغڵ بكه‌ین و شی بكه‌ینه‌وه جگه له‌وه كه داواكاریه‌كان بۆ ئه‌م جۆره شه‌هادانه زۆر كه‌مه ئیتر له لیژنه‌ی باڵا ئه‌بێت ئه‌وه‌ی له توانایدایه بتوانین چۆن ئه‌م داواكاریانه جێبه‌جێ بكه‌ین".
سیروان محه‌مه‌د وتیشی: " پێویسته سه‌ره‌تای مانگی 11 پێویسته هه‌موو شتێك ته‌واو بووبێت و زۆربه‌ی زۆری وه‌زاره‌ته‌كان میلاكاتی خۆیان وه‌رگرتبێت و وه‌زاره‌تی دارایی موباشه‌ره‌یان بۆ بنوسێت و تا هه‌موو ئه‌وانه‌ی داوای دامه‌زراندنیان كردووه و ناویان ده‌رچووه ده‌ست به‌ده‌وامی خۆیان بكه‌ن ، پێویسته هه‌موو شتێك ته‌واو بوبێت چونكه ساڵی دارایش له‌سه‌ر ته‌واو بوونه و نامانه‌وێت ئه‌و كێشه‌یه‌ی كه پار هه‌بوو یان پێرار هه‌بوو كه دوای كۆتایی ساڵی داراییه‌كه ته‌واو بوو له‌به‌ر ئه‌وه هه‌موو كاره‌كانمان به‌ره‌و ئه‌و ئاراسته‌یه ده‌ڕوات كه ئێمه تا سه‌ره‌تای ساڵی مانگی 11 هه‌موو كاره‌كانمان ته‌واو بكه‌ین".




