گه‌رمیان.. رێَوڕه‌سمی رێز لێنان له 51 جووتیاری لێهاتوو و به‌رهه‌مهێنی کارامه به‌ڕێوه‌چوو

به مه‌به‌ستی هه‌ڵسه‌نگاندنی توانا‌و لێهاتوویی جووتیاران و له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌رک و ماندووبوونیان له خزمه‌تکردنی پرۆسه‌ی کشتوکاڵدا و له ده‌ست پێشخه‌رییه‌کدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتی کشتوکاڵی گه‌رمیان رێوره‌سمێکی شایسته‌ی بۆ رێزلێنان له جووتیارانی به‌رهه‌مهێن و لێهاتووی سه‌ر به ده‌ڤه‌ره‌که سازکرد.
به ئاماده‌بوونی عه‌بدولڵا ئه‌نوه‌ر جێگری سه‌رپه‌رشتیاریی ئیداره‌ی گه‌رمیان و قایمقامی که‌لار و به‌رێوه‌به‌رانی ناحیه‌کانی سه‌ر به ئیداره‌ی گه‌رمیان و ژماره‌یه‌کی به‌رچاوی به‌رپرسانی کشتوکاڵ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی کشتوکاڵی گه‌رمیان رێوره‌سمی رێزلێنانی بۆ ژماره‌یه‌ک له جووتیارانی وه‌به‌رهێن و به‌هره‌مه‌ند سازکرد، له وته‌یه‌کیدا به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی کشتوکاڵی گه‌رمیان ئاماژه‌ی به‌م هه‌نگاوه کرد‌و ئه‌وه‌ی دووپاتکرده‌وه که ئه‌م ده‌ست پێشخه‌رییه له روانگه‌ی بڕوابوونی ته‌واوه‌وه‌یه به توانا‌و دڵسۆزیی ئه‌م جووتیارانه بۆ زیادکردنی به‌رهه‌م و خزمه‌تکردنی ئابووریی کوردستان، جه‌ختیشی کرده‌وه که به درێژایی پتر له شه‌ش مانگ له رێی لیژنه‌یه‌کی تایبه‌ته‌وه توانرا دوای گه‌ڕان و به‌سه‌رکردنه‌وه‌ی پرۆژه‌و به‌رهه‌مه‌کانی جووتیاران له سنوری لق و هۆبه‌کانی کشتوکاڵ(که‌لار، کفری،خانه‌قین) و له نێوان 400 جووتیاری ده‌ڤه‌ره‌که 51 یان ده‌ست نیشان بکرێت که له‌ڕووی بڕو چۆنێتیی به‌رهه‌مه‌وه پێشه‌نگ بوونه‌و پێوانه‌یه‌کی به‌رچاویان له‌م بواره‌دا خستۆته‌ڕوو و پابه‌ندبوونه به رێنماییه‌کانی زانستی و پیشه‌یی کارکردن له بواری جووتیاریدا.
جێگری سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیانیش ده‌ستخۆشی له کشتوکاڵی گه‌رمیان کرد بۆ ئه‌م هه‌نگاوه که ده‌بێته هانده‌رێک بۆ ئه‌وه‌ی جووتیارانی دیکه‌ی ده‌ڤه‌ره‌که‌ش چاو ببڕنه ئه‌م هه‌وڵانه‌و زیاتر له‌خه‌می به‌رهه‌م و بووژاندنه‌وه‌ی کشتوکاڵدابن و هیواشی خواست له پارێزگاکانی دیکه‌ی کوردستانیشدا ئه‌م ده‌ستپێشخه‌رییانه ئه‌نجام بدرێن و هه‌ماهه‌نگیی نێوان فه‌رمانگه‌کانی کشتوکاڵ و جووتیاران زیاتر به‌هێز بێت، له‌لای خۆشیانه‌وه جووتیاران سوپاسی ئه‌م رێزلێنانه‌یان کرد و به‌ڵێنیان دا که هه‌رده‌م له خزمه‌تکردنی کشتوکالڕ و بووژاندنه‌وه‌ی ژێرخانی ئابووریی وڵات‌دا درێغی نه‌که‌ن و به مه‌به‌ستی گه‌یشتن به خودبژێوی له به‌روبومی کشتوکاڵی، شایانی ئه‌وانه‌ی رێزیان لێنراو خه‌ڵاتکران له پێشه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنه‌راندا بوون له بواره‌کانی چاندن و به‌رهه‌مهێنانی گه‌نم و سه‌وزه‌ومیوه‌و په‌تاته و به‌خێوکردنی ئاژه‌لڕ و به‌روبوومی ناو خانووی پلاستیک و به‌رهه‌می هه‌نگوین و ماسیدا.




