وه‌زیری پلاندانان: بودجه‌ی 2013ی هه‌رێم له‌م مانگه‌دا ته‌واو ده‌بێت

وه‌زیری پلاندانانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند, بریار وایه له سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه بودجه له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران گفتوگۆی له‌سه‌ر بكرێت, ژماره‌كه‌ی وه‌كو ئه‌وه‌ی پارساڵه نزیكه‌ی 13 تریلیۆن دیناره, له‌مباره‌یه‌وه هه‌ردوو وه‌زاره‌تی دارایی و پلاندانان ئاماده‌كاریان كردوه, ره‌شنوس ئاماده‌یه.
وه‌زیری پلاندانا د.عه‌لی سندی به په‌یامنێری ڕاگه‌یاندووه وه‌زاره‌تی دارایی و پلاندانان ئاماده‌كاری بۆ بودجه كردوه و له ئێستادا ره‌شنوسی بودجه بۆ گفتوگۆ له‌سه‌ر كردن ئاماده‌یه.
ئاماژه‌یشی بۆ ئه‌وه كردووه كه باوه‌ر ناكه‌م بودجه له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ماوه‌یه‌كی درێژ بكێشێت, ره‌نگه زۆرترین ماوه دوو تا سێ هه‌فته بكێشێت.
ئه‌وه‌یشی ڕوون كردووه‌ته‌وه كه : ژماره‌كانی بودجه نزیكی ژماره‌ی پارساڵه, به‌پێی ئه‌و زانیاریه سه‌ره‌كییه‌ی له وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی فیدرال وه‌رمانگرتووه, نزیكه‌ی 13 تریلیۆن دیناره, لای ئه‌وانیش ئه‌و ژماره‌یه تا كۆتایی ساڵ له گۆران دایه, چونكه له‌سه‌ر نرخی هه‌نارده‌ی به‌رمیلی نه‌وت خه‌ملێنراوه.




