وه‌زیری شاره‌وانی‌و گه‌شتوگوزار وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی دایه‌وه

سه‌عات 11ی پێشنیوه‌ڕۆی 3/10/2012 به‌سه‌رۆكایه‌تیی د.ئه‌رسه‌لان بایز سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان‌و ئاماده‌بوونی د.حه‌سه‌ن محه‌مه‌د سووره جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان و فرسه‌ت ئه‌حمه‌د سكرتێری په‌رله‌مان، دانیشتنی ژماره (9)ی ئاسایی خولی گرێدانی یه‌كه‌م ساڵی چواره‌م له‌خولی سێیه‌می هه‌ڵبژاردن به‌ڕێوه‌چوو.
سه‌ره‌تای دانیشتنه‌كه كه‌به‌ئاماده‌بوونی دڵشاد شه‌هاب وه‌زیری شاره‌وانی‌و گه‌شتوگوزاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و سه‌عد خالد رێكخه‌ری په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان په‌رله‌مانی كوردستان‌و حكومه‌تی هه‌رێم به‌ڕێوه‌چوو، سه‌رۆكی په‌رله‌مان به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنه‌كه‌ی خوێنده‌وه كه‌بریتی بوو له‌ئاماده‌بوونی به‌ڕێز وه‌زیری شاره‌وانی‌و گه‌شتوگوزار بۆ به‌رچاوخستنی ئاستی جێبه‌جێكردنی به‌رنامه‌ی حكومه‌ت له‌بواری شاره‌وانییه‌كان‌و گه‌شتوگوزار‌و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره‌كانی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان.
پاشان سه‌رۆكی په‌رله‌مان داوای له‌وه‌زیری شاره‌وانی‌و گه‌شتوگوزار كرد كه‌بێته شوێنی تایبه‌ت بۆ خستنه‌ڕووی ئاستی جێبه‌جێكردنی به‌رنامه‌ی كاری وه‌زاره‌ته‌كه‌ی له‌ماوه‌ی رابردوودا‌و پلان‌و به‌رنامه‌ی داهاتووی وه‌زاره‌ت‌و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره‌كانی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان.
به‌رله‌وه‌ی وه‌زیری شاره‌وانی‌و گه‌شتوگوزار كار‌و چالاكییه‌كانی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی بخاته‌ڕوو، له‌لایه‌ن كوێستان محه‌مه‌د ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان پێشنیازكرا كه‌هه‌رله‌و دانیشتنه‌دا باس له‌بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای كولێرا بكرێت كه‌ئێستا له‌سلێمانی بڵاوبۆته‌وه به‌و پێیه‌ی كه‌وزیری شاره‌وانی لێره‌یه‌و ئاگاداری بابه‌ته‌كه‌یه، به‌ڵام سه‌رۆكی په‌رله‌مان پێی وابوو كه‌قسه‌كردن له‌و بابه‌ته ده‌كرێ له‌دانیشتنێكی تردا بێت به‌ئاماده‌بوونی وه‌زیری ته‌ندروستی-ییه‌وه چونكه ئه‌م له‌به‌رنامه‌ی كاردا نییه‌و رایگه‌یاند: "هه‌موو به‌رنامه‌یه‌كی كار ده‌بێ 48 سه‌عات پێشتر رابگه‌یه‌نرێت‌و هه‌ر چه‌نده ئه‌مه له‌به‌رنامه‌ی كاردا نییه، به‌ڵام ئێمه هیچ DSC_0493-2000.jpgلارییه‌كمان له‌وه نییه كه‌ئه‌و سه‌ردێكی سه‌فه‌ره‌كه‌ی خۆیان بكات بۆ سلێمانی، ئێمه بۆ هه‌فته‌ی داهاتوو سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوو له‌سه‌ر داوای ئێوه كه‌به‌نووسراو بۆ ئێمه‌تان ناردووه هه‌ردوو وه‌زیری ته‌ندروستی‌و شاره‌وانی بانگ ده‌كه‌ین بۆ په‌رله‌مان بۆئه‌وه‌ی سه‌ردێكمان بۆ بكه‌ن بزانین چی‌یان كردووه‌و هۆكاری بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تاكه چییه‌و چ به‌رنامه‌یه‌كیان داناوه بۆ رێگریكردن له‌بڵاوبوونه‌وه‌ی زیاتری ئه‌و نه‌خۆشییه".
پاشان دڵشاد شه‌هاب وه‌زیری شاره‌وانی‌و گه‌شتوگوزار، وێڕای ده‌ربڕینی خۆشحاڵی خۆی به‌ئاماده‌بوونی له‌په‌رله‌مان بۆ خستنه‌ڕووی كاره‌كانی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی كه‌به‌خه‌مخۆریی ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی زانی بۆ به‌دواداچوونی داواكارییه‌كانی خه‌ڵك‌و كاره‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم‌و ئه‌مه‌ی به‌پاڵپشتێكیش زانی بۆ وه‌زاره‌ته‌كه‌ی، پوخته‌یه‌كی سه‌باره‌ت به‌به‌رنامه‌و كار‌و چالاكییه‌كانی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی خسته‌ڕوو كه‌بریتی بوو له‌سێكته‌ره سه‌ره‌كییه‌كان‌و پلان‌و به‌رنامه‌ی وه‌زاره‌ته‌كه له‌بواره‌كانی ئیداری‌و كاری ناوخۆیی‌و په‌یوه‌ندیی نێوان خه‌ڵك‌و وه‌زاره‌ت‌و دابه‌زاندنی ده‌سه‌ڵاته‌كان بۆ خواره‌وه له‌پێناو كه‌مكردنه‌وه‌ی رۆتین‌و ئاو‌و ئاوه‌ڕۆ‌و پاككردنه‌وه‌ی شار‌و شارۆچكه‌كان‌و زه‌ویوزار‌و بواره‌كانی یاسایی‌و جوانكاری‌و سه‌وزایی‌و بودجه‌و گه‌شتوگوزار‌و شوێنه‌وار.
پاشان له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی په‌رله‌مانه‌وه چه‌ندین پرسیار‌و تێبینی له‌باره‌ی كاره‌كانی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی‌و گه‌شتوگوزار‌و كێشه‌و كه‌موكوڕییه‌كان‌و داواكاریی هاوڵاتیان‌و هه‌نگاوه‌كانی وه‌زاره‌ت بۆ چۆنیه‌تی رێكخستنه‌وه‌و گه‌شه‌پێدانی كاره‌كانی وه‌زاره‌ت‌و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌و كه‌موكوڕییه‌كان‌و داواكارییه‌كانی خه‌ڵك ئاراسته‌ی وه‌زیری شاره‌وانی كران‌و ئه‌ویش وه‌ڵامی پێویستی یه‌كه‌به‌یه‌كه‌ی پرسیاره‌كانی ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی دایه‌وه.
دوای وه‌ڵامدانه‌وه‌ی سه‌رجه‌م پرسیاره‌كان له‌لایه‌ن وه‌زیری شاره‌وانییه‌وه سه‌رۆكی په‌رله‌مان سوپاسی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان‌و وه‌زیری شاره‌وانیی كرد‌و داوای له‌ئه‌ندامانی په‌رله‌مانیش كرد گه‌ر هه‌ر پرسیارێكی تریان له‌لا دروستبووه ئه‌وا ده‌توانن به‌نووسراو ئاراسته‌ی وه‌زیری شاره‌وانیی بكه‌ن بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌یان‌و به‌مجۆره كۆتایی به‌دانیشتنه‌كه هێنا.
شایانی باسه هه‌ر له‌و دانیشتنه‌دا سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی ئاگاداركرده‌وه كه‌سه‌عات 5ی ئێواره‌ی رۆژی دووشه‌مه‌ی داهاتوو وه‌زیری ته‌ندروستیی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بانگهێشتی په‌رله‌مان ده‌كرێت بۆ روونكردنه‌وه‌ی پێویست له‌سه‌ر بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشیی كولێرا له‌شاری سلێمانی.




