به ته‌نها له مانگی ڕابردوودا عێراق بایی 8 ملیار و نیو نه‌وتی فرۆشتووه

گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق ڕایگه‌یاندووه به‌رهه‌م و داهاتی نه‌وتی عێراق له مانگی ڕابردوودا گه‌یشته ئاستێكی پێوانه‌یی داهاتی نه‌وت 8 ملیار و 400 ملیۆن و 107 دۆلار بووه..
ئاژانسی هه‌واڵی "ڕۆیته‌رز" له‌سه‌ر زاری گوتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق عاسم جیهاده‌وه بڵاوی كردووه‌ته‌وه كه له مانگی ئه‌یلوولی ڕابردوودا عێراق 2 ملیۆن و 600 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی ڕه‌وانه‌ی ده‌ره‌وه كردووه.
هه‌روه‌ك ئه‌وه‌یشی ڕوون كردووه‌ته‌وه كه ئه‌و ژماره‌یه ئاستێكی پێوانه‌ییه له مێژووی عێراقدا.
له‌باره‌ی كۆی داهاتی فرۆشتنی نه‌وتیشه‌وه عاسم جیهاد ئه‌وه‌ی ئاشكرا كردووه كه به ته‌نها له مانگی ڕابردوودا وه‌زاره‌تی نه‌وت بایی ملیار و 400 ملیۆن و 107 دۆلار نه‌وتی فرۆشتووه.




