مالیكی زیاتر له 30 هه‌لیكۆپته‌رى جه‌نگی له رووسیا ده‌كڕێت

نوری مالیكی، گرێبه‌ستی كڕینی فڕۆكه و كۆپته‌ری جه‌نگی و كه‌لوپه‌لی سه‌ربازی ئیمزاده‌كات كه له‌نێویاندا فڕۆكه‌ی سیخۆ و مێگ و می-24ی تێدایه.
رۆژی 10ی مانگی داهاتوو بڕیاره نوری مالیكی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق به‌مه‌به‌ستی ئیمزاكردنی گرێبه‌ستی چه‌ك كڕین سه‌ردانی مۆسكۆی پایته‌ختی رووسیا بكات.
قوسته‌نتین ماكیینكۆ، جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری ناوه‌ندی شیكردنه‌وه‌ی ستراتیژی و ته‌كنیكی رووسی رایگه‌یاند "به گوێره‌ی زانیارییه‌كانم، نوری مالیكی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له میانه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ مۆسكۆ دوو گرێبه‌ستی ئاماده‌كراوی چه‌ك كڕین ئیمزا ده‌كات به به‌های 4,3 ملیار دۆلار".
وه‌ك ماكیینكۆ ئاماژه‌ی بۆ ده‌كات "له‌نێویاندا 2 ملیار بۆ كڕینی 30 هه‌لیكۆپته‌ری (می- ئێن ئای) هه‌یه، هه‌روه‌ها 2,3 ملیار دۆلار بۆ كڕینی سیسته‌می موشه‌كی مه‌ودا كورتی دژه ئاسمانه له جۆری (بانتسێر- ێس1 ئای)".
هاوكات ده‌ڵێ "دوای ئه‌وه بڕیاره گرێبه‌ستی دووه‌م واژووی له‌سه‌ر بكرێت بۆ كڕینی فڕۆكه‌ی مێگ-29 ئێم/ئێم2 و زرێپۆش".
جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری ناوه‌ندی شیكردنه‌وه‌ی ستراتیژی و ته‌كنیكی رووسی راشیگه‌یاند "سه‌ربازانی عێراق زیار له‌سه‌ر به‌رهه‌می سه‌ربازی رووسی راهاتوون له چاو ته‌كنیكی سه‌ربازی وڵاتانی دیكه".




