٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مانى كوردستان بریارى راگه‌یاندنى فیدراڵیزم له‌ گه‌لى كوردستان پیرۆز ده‌كات

سەرچاوە: KDP.info

 بیست سال به‌ر له‌ئه‌مرۆ په‌رله‌مانى كوردستان له‌ 4/10/1992دا، بریارێكى گرنگ ومێژوویى ده‌ركرد، كه‌ بریارى راگه‌یاندنى فیدرالیزم بوو له‌هه‌ریمى كوردستان بۆ دیاریكردنى په‌یوه‌ندیى سیاسى ویاسایى وئیدارى له‌گه‌ل حكومه‌تى ناوه‌ندى عیراق .
به‌م بۆنه‌یه‌وه‌ گه‌رمترین پیرۆزبایى له‌ گه‌لى كوردستان و كه‌سوكارى سه‌ربه‌رزى شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان وپێشمه‌رگه‌كانى كوردستان ده‌كه‌ین. كه‌به‌خه‌بات وفیداكارى ئه‌وان و خۆراگرى  میلله‌ته‌كه‌مان  ئه‌مرۆ به‌شێكى به‌رچاوى ئامانج وخواسته‌كانمان به‌دیهاتوون.
بریارى راگه‌یاندى فیدرالیزم له‌ قۆناغێكى هه‌ستیارو ناسكى خه‌باتى گه‌له‌كه‌مان وه‌رگیرا، كه‌هه‌ره‌شه‌ ومه‌ترسیه‌كانى رژێمى دیكتاتۆرى ئه‌وساى عیراق بۆسه‌ر كوردستان له‌ئارادبوون،  له‌رێى گه‌مارۆى سیاسى وئابوورى وكارى تیرۆریستیه‌وه‌،  رژێمى به‌عس  هه‌ولى تێكدانى بارودۆخى ئه‌وساى كوردستانى ده‌دا،  به‌لام په‌رله‌مانى كوردستان و گه‌له‌كه‌مان بوێرانه‌ له‌مپه‌ره‌كانیان شكاندو سه‌به‌رزانه‌ بریارى فیدرالیزمیان راگه‌یاند.
ئه‌م بریاره‌ى په‌رله‌مان ده‌روازه‌یه‌كى نوێى له‌به‌رده‌م خه‌باتى سیاسى ویاسایى وده‌ستوورى گه‌له‌كه‌مان كرده‌وه‌ بۆ هه‌نگاونان به‌ره‌و ئاینده‌یه‌كى گه‌ش ودامه‌زراندنى دامه‌زراوه‌كانى هه‌رێمى كوردستان له‌سه‌ر بنه‌ماى فیدرالیزم و دیموكراسى، كه‌دواتر چه‌مكى فیدرالیزم بووه‌ بنه‌ماى كارى سیاسیى لایه‌نه‌كانى ئۆپۆزسیۆنى عیراق، له‌دواى روخانى رژێمى دیكتاتۆرى و ئازادكردنى عیراقیش، به‌خه‌بات و تیكۆشانى سه‌ركردایه‌تى سیاسى وپه‌رله‌مانى كوردستان و رۆل و به‌شدارى وكاریگه‌ى گه‌له‌كه‌مان له‌ پرۆسه‌ى ئازادى ورووخاندنى دیكتاتۆریه‌ت، عێراقى نوێ له‌سه‌ر بنه‌ماى  فیدرالیزم له‌ده‌ستوورى هه‌میشه‌یى عیراق دامه‌زرایه‌وه‌. ئه‌زموونى فیدرالیزم له‌ولاتانى پێشكه‌وتوو دیموكرات سه‌لماندوویه‌تى كه‌ دابه‌شكردنى ده‌سه‌لاته‌كان و
ورێزگرتن له‌ئیراده‌ى سه‌ربه‌ستانه‌ى میلله‌تان  فاكته‌رى به‌هێزبوونى ولاتان و پێكه‌وه‌ژیانى نه‌ته‌وه‌وه‌ ئایینه‌ جیاوازه‌كانه‌.     به‌هۆى ئه‌و پێشكه‌وتنه‌ به‌رچاوانه‌ى كه‌ ئه‌زموونى فدیرالى هه‌ریم به‌خۆوه‌ى بینووه‌ ئه‌مرۆ له‌زۆربه‌ى پاریزگاكانى عیراق وولاتانى ناوچه‌كه‌ش به‌چاوى رێزه‌وه‌ سه‌یرى ئه‌زموونى دیموكراسى وفیدرالى هه‌ریمى كوردستان ده‌كرێت. چونكه‌ چاودێران و دۆسته‌كانمان وعیراقیه‌كانیش هه‌ست به‌و پێشكه‌وتنانه‌ى هه‌رێم ده‌كه‌ن كه‌ له‌رووى سیاسى و پاراستنى ئازادییه‌كان وگه‌شه‌ى ئابوورى وپه‌روه‌رده‌یى وكۆمه‌لایه‌تى وئاوه‌دانى وته‌ندروستیه‌وه‌  هه‌رێمى كوردستان به‌خۆوه‌ى بینیووه‌.
یادى بیست ساله‌ى راگه‌یاندنى فیدرالیزم هاوكاته‌ له‌گه‌ل ئه‌و گۆران وپێشهاته‌ سیاسیانه‌ى كه‌ عیراق و ناوچه‌كه‌ ورۆژهه‌لاتى ناوه‌راست به‌خۆوه‌ى بنیووه‌، ئه‌م قۆناغه‌ش واده‌خوازێ هه‌موو هێزو لایه‌نه‌ سیاسه‌كانى كوردستان به‌رژه‌وه‌ندى نه‌ته‌وه‌یى ونیشتمانى بخنه‌ سه‌روووى به‌رژه‌وه‌ندى تایبه‌تى وسیاسیه‌وه‌ بۆ گه‌شه‌پێدانى زیاترى ئه‌زموونه‌كه‌مان ودابینكردنى دادپه‌روه‌رى وچه‌سپاندنى ده‌سه‌لاتى یاسا  بۆ په‌رینه‌وه‌ له‌و قۆناغه‌ هه‌ستیاره‌دا. به‌ پاراستنى یه‌كده‌نگى وهاوخه‌باتى بۆ هێنانه‌دى ته‌واوى خواست ومافه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌كان، له‌ریزى پێشه‌وه‌ش گیرانه‌وه‌ى ناوچه‌ دابرێنیدراوه‌كانى كوردستان و جێبه‌جێكردنى ماده‌ى 140 وچاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ هه‌ڵپه‌سیردراوه‌كانى نێوان حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان وحكومه‌تى فیدراڵ وپاراستنى ده‌سكه‌وته‌ ده‌ستووریه‌كانى خه‌لكى كوردستان له‌عیراقى فیدرالدا.
جارێكى تر پیرۆزبایى ئه‌م بریاره‌ گرنگ ومێژووییه‌ له‌ ئه‌ندامانى خولی یه‌كه‌مى په‌رله‌مان ده‌كه‌ین، كه‌ئه‌م بریاره‌ بۆیرانه‌یاندا. هاوكات سه‌رى رێزو نه‌وازش بۆ شه‌هیده‌ سه‌ربه‌رزه‌كانى گه‌له‌كه‌مان داده‌نوێنین كه‌به‌خوێنى خۆیان وخه‌باتى گه‌له‌كه‌مانیان به‌م قۆناغه‌ گه‌یاند.

هەواڵی پەیوەندیدار