هیچ حاڵه‌تێكی كۆلێرا له هه‌ولێر تۆمار نه‌كراوه

گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی د.خالس قادر دووپاتی كردووه‌ته‌وه كه هیچ حاڵه‌تێكی كۆلێرا له هه‌ولێر تۆمار نه‌كراوه..
هه‌روه‌ك ئه‌وه‌یشی ڕاگه‌یاندووه كه ئێستا هه‌ڵمه‌تێكی به‌رفراوانی هۆشیاركردنه‌وه ده‌ستی پێكردووه و هه‌موو ئاماده‌كاریی و پێداویستییه‌كیش بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی تووشی په‌تاكه ده‌بن، ده‌سته‌به‌ر كراوه.
جێگه‌ی باسه له ئێستادا له هه‌ردوو پارێزگای كه‌ركووك و سلێمانی په‌تای كوشنده‌ی كۆلێرا بڵاو بووه‌ته‌وه و چه‌ند كه‌سێك به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوی فه‌رمی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی تووشی په‌تاكه بوون.




