٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لیژنەی داکۆکیکردن لە مافى رۆژنامەنووسان فراوانتر دەکرێت

سەرچاوە: PNA

سەندیکاى رۆژنامەنووسانى کوردستان کارى لیژنەى داکۆکیکردن لە مافى رۆژنامەنوسان فراوانتر دەکات و پڕۆژەى کردنەوەى دادگاى تایبەتى رۆژنامەنووسانیش ئامادە دەکات.

نەقیبى سەندیکاى رۆژنامەنووسانى کوردستان، ئازاد محەمەدئەمین راگەیاند:" لیژنەى داکۆکیکردن لە مافى رۆژنامەنووسان هەڵنەوەشاوەتەوە، بە پێچەوانەوە ژمارەى ئەندامەکانى لە دوو کەسەوە زیاتر کراوە و لەمەودوا لە هەر شەش لق و دوو نوسینگەکەى سەندیکا بڕیارماندا، بەرپرسى لق و نوسینگەو ئەندامى تریان بکرێنە ئەندامى لیژنەکە و کارەکەیان فراوانتر بکرێت، کە پێمانوایە بەو شێوەیە ئیش و کار باشتر بەڕێوە دەچێت".

ئازاد محەمەدئەمین گوتى، هاوشێوەى پێشوو لیژنەکە بەرگرى لە رۆژنامەنووسان دەکات و راپۆرتى شەش مانگى پیشێلکارییەکان و بابەتەکانى دیکەی تایبەت بە مافى رۆژنامەنووسان ئامادە دەکات.

نەقیبى سەندیکاى رۆژنامەنووسانى کوردستان، ئاماژەی بەوەشکرد، هاوکات بۆ ئەوەى لەکاتى سکاڵا لەسەر تۆمارکردن و گرفتەکانى دیکەى رۆژنامەنووسان، کێشەکانیان چارەسەر بکرێت، پڕۆژەمان بۆ دامەزراندنى دادگاى تایبەت و بنکەى پۆلیس لەبەر دەستە و دواى تەواوکردنى ئاراستەى ئەنجومەنى دادوەرى و ئەنجومەنى وەزیران و لایەنە پەیوەندارەکانى دەکەین بۆ ئەوەى کارى لەسەر بکەن و رەزامەندى کردنەوەى لەسەر پیشان بدەن.

هەواڵی پەیوەندیدار