٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

ئەسەد كار بۆ هەڵگیرسانی شەڕی ناوخۆ لە لوبناندا دەكات

سەرچاوە: KDP.info

سەرۆكی سووریا بەشار ئەسەد داوا لە دەزگای هەواڵگریی وڵاتەكەی دەكات كار بۆ هەڵگیرسانی شەڕی ناوخۆ لە لوبناندا بكات.

كەناڵی "ئەلعەرەبییە" ژمارەیەك دۆكیومێنتی نهێنیی دەزگای هەواڵگریی سووریای بڵاو كردەوە و تیایاندا ئەوە دەردەكەوێت، كە بەرپرسانی سووریا جەخت لە سەر هەڵگیرسانی شەڕی ناوخۆ لە لوبناندا دەكەنەوە.

دۆكیومێنتە نهێنیەكان ئەوە دەردەخەن، كە بەرپرسانی باڵای سووریا داوایان لە دەزگای هەواڵگریی وڵاتەكەیان كردووە، دەست بە تیرۆركردنی كەسایەتییە ئاینییەكانی لوبنان بكات بۆ ئەوەی لەو ڕێگایەوە شەڕی ناوخۆ لەو وڵاتەدا هەڵگیرسێت.

هەر بە گوێرەی ئەم دۆكیومێنتانە بەشار ئەسەد پێی وایە هەڵگیرسانی شەڕی ناوخۆ لە لوبناندا دەبێتە هۆی دروستبوونی جیاوازی لە نێوان بەرپرسانی وڵاتانی ناوچەكە و ڕۆژئاوادا و بەو جۆرەش بارودۆخی سووریا لەبیر دەكرێت و ئەو كاتەیش سوپای سووریا دەتوانێت وڵات كۆنترۆڵ بكاتەوە.
 

هەواڵی پەیوەندیدار