كۆبوونه‌وه‌ى ژماره (15)ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان ساز كرا‌و چه‌ند بریارێكى گرنگیش ده‌ركران

پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، 3ى ئۆكتۆبه‌رى 2012، به سه‌رۆكایه‌تیى نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان و به ئاماده‌بوونى عیماد ئه‌حمه‌د جێگرى سه‌رۆك وه‌زیران، كۆبوونه‌وه‌ى ژماره (15)ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان ساز كرا كه تیایدا به‌رنامه‌ى وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ په‌سه‌ند كرا و چه‌ند بڕیارێكى گرنگ ده‌رباره‌ى په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌رێم و ده‌ره‌وه، بوارى ته‌ندروستى و جێبه‌جێكردنى پڕۆژه‌كان په‌سه‌ند كران.
له سه‌ره‌تاى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، جێگرى سه‌رۆك وه‌زیران، باسى له سه‌ردانى شاندى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بۆ هه‌رێمى ڤۆلکاپۆلسکا - ى پۆلۆنیا كرد و ڕایگه‌یاند سه‌ردانه‌كه به پیره‌وه‌چوونى بانگهێشتێكى فه‌رمیى هه‌رێمه‌كه بوو كه ئاراسته‌ى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان كرا بوو بۆ به‌شدارى له كۆنفرانسێكدا ده‌رباره‌ى دۆزینه‌وه‌ى شوێنگره‌وه‌كانى وزه. جێگرى سه‌رۆك وه‌زیران ئاماژه‌ى به دیدار و كۆبوونه‌وه‌كانى شاندى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ سه‌رۆك و جێگرى سه‌رۆك و به‌رپرسانى هه‌رێمى ڤۆلکاپۆلسکا - ى پۆلۆنى و به‌سه‌ركردنه‌وه‌ى پرۆژه و زانكۆ و ده‌زگاكانى ئه‌و هه‌رێمه كرد.
ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران سه‌ردانه‌كه‌ى به گرنگ له قه‌ڵه‌م دا و داكۆكى له به‌رده‌وامیى ئه‌م جۆره سه‌ردانانه و گرنگیى به‌دواداچوون بۆ ئه‌و ئه‌نجام و لێكگه‌یشتن و ڕێككه‌وتنانه‌ى له‌م سه‌ردانانه ده‌كه‌ونه‌وه كرایه‌وه، به شێوه‌یه‌ك كه میكانیزمێكى به‌دواداچوونى بۆ دابمه‌زرێت و باشتر ڕێك بخرێن بۆ ئه‌وه‌ى به فراوانترین شێوه و له هه‌موو بواره‌كاندا سوود به هه‌رێمى كوردستان بگه‌یه‌نن. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش هه‌ردوو فه‌رمانگه‌ى په‌یوه‌ندییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و فه‌رمانگه‌ى هه‌ماهه‌نگى و به‌دواداچوون له سه‌رۆكایه‌تیى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ڕاسپێردران كه كار له سه‌ر میكانیزمه‌كه بكه‌ن.
ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران هه‌روه‌ها جه‌ختى له سه‌ر گرنگیى هه‌بوونى په‌یوه‌ندى له نێوان هه‌رێمى كوردستان و ئه‌و وڵات و هه‌رێمانه‌دا كرده‌وه كه ئه‌زموونى باش و سه‌ركه‌وتوویان له بوارى بنیاتنان و ئاوه‌دانكردنه‌وه و گۆڕینى كۆمه‌ڵگه له كۆمه‌ڵگه‌یه‌كى شموولییه‌وه بۆ كۆمه‌ڵگه‌یه‌كى دیموكرات و كراوه‌دا هه‌یه. له‌مباره‌یه‌شه‌وه پۆلۆنیا و ئه‌و وڵاتانه‌ى پێشتر له ژێر هه‌ژموونى یه‌كێتیى سۆڤیه‌تى جاراندا بوون، ئه‌زموونێكى باش و سه‌ركه‌وتوویان هه‌یه و ده‌كرێ هه‌رێمى كوردستان سوود له ئه‌زموونه‌كانیان وه‌ربگرێت.
دواى ئه‌وه به‌رنامه‌ى وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاو خرایه ڕوو كه له سه‌ر بنه‌ماى گه‌یشتن به خۆبژێنى و دابینكردنى ئاسایشى خۆراك و پاراستنى زه‌ویى كشتو‌كاڵى و ده‌ستگرتن به سه‌رچاوه‌كانى ئاو و ناساندنى زه‌ویى كشتو‌كاڵى و ئاو به سامانى نه‌ته‌وه‌یى دانراوه و دواى گفتوگۆیه‌كى تێروته‌سه‌ل له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانه‌وه په‌سه‌ند كرا. هه‌روه‌ها بڕیار درا ئه‌نجومه‌نێكى باڵاى كشتوكاڵ دابمه‌زرێت بۆ ئه‌وه‌ى سه‌رپه‌رشتیى جێبه‌جێكردنى به‌رنامه و ستراتیژى وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاو بكات، ئه‌مه‌ش وه‌ك گرنگیدانى حكوومه‌ت به بوارى كشتوكاڵ و ئاو كه یه‌كێكه له ئه‌وله‌ویاتى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان.
ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران بڕیارى دانانى لیژنه‌یه‌كى ڕاوێژكارى كه له شاره‌زایان و پسپۆڕانى تایبه‌تمه‌ند پێك دێت، بۆ هاوكاریى وه‌زاره‌ت په‌سه‌ند كرد. هه‌روه‌ها لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كان ڕاسپێردران كه په‌له له یه‌كلاكردنه‌وه‌ى كێشه‌كانى زه‌وى و زار بكه‌ن. وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاویشى ڕاسپارد كه بایه‌خێكى ته‌واو به ڕێنمایى كشتو‌كاڵى بدات و خولى ڕاهێنان بۆ جووتیاران بكاته‌وه و گرنگیى زیاتر به به‌رهه‌مه خۆماڵییه‌كان بدات.
له به‌شێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران تیشكى خسته سه‌ر سستیى جێبه‌جێكردنى پڕۆژه‌كان و بڕیارى دا بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ى ئاستى جێبه‌جێكردنى پڕۆژه‌كان، په‌له له جێبه‌جێكردنى ئه‌و پڕۆژانه بكرێ كه پیش‌تر ڕه‌زامه‌ندییان له سه‌ر دراوه و بودجه‌ى پێویستیان بۆ ته‌رخان كراوه، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش لیژنه‌یه‌ك به سه‌رۆكایه‌تیى جێگرى سه‌رۆك وه‌زیران پێك هێنرا بۆ ئه‌وه‌ى به‌دواداچوون بۆ ئه‌و پڕۆژانه بكرێت و له ماوه‌ى دوو مانگى داهاتوودا ده‌ست به جێبه‌جێكردنیان بكرێت.
ده‌رباره‌ى نه‌خۆشخانه‌ى (400) قه‌ره‌وێڵه‌یى سلێمانى، له پێناو پێشكه‌شكردنى خزمه‌تى باشتر، ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران بڕیارى دا به‌ڕێوه‌به‌ردنى نه‌خۆشخانه‌كه بدرێته لایه‌نێكى تایبه‌تمه‌ندى جیهانیى پسپۆڕ له به‌ڕێوه‌بردنى نه‌خۆشخانه‌كان تاكوو بۆ ماوه‌ى پێنج ساڵ نه‌خۆشخانه‌كه به ڕێوه ببات و له‌و ماویه‌دا تیمه‌كانى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ڕابهێنێت تا دواتر به‌ڕێوه‌بردنه‌كه‌ى به یه‌كجارى ڕاده‌ستى وه‌زاره‌ت بكاته‌وه.
هه‌ر له بوارى ته‌ندروستیدا، ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ده‌ستخۆشى له‌و تیمانه كرد كه ماوه‌یه‌كه له سه‌ر ڕاسپارده‌ى ده‌زگا په‌یوه‌نداركانى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، هه‌ڵمه‌تى لێكۆڵینه‌وه و پشكنین و به‌دواداچوون و سزادانى سه‌رپێچیكارانى بوارى ته‌ندروستى و كۆنترۆلى ده‌رمان و خۆراك له خوارنگه و ده‌رمانخانه و كۆگاكانى داوده‌رمان و خاڵه سنوورییه‌كان به‌ڕێوه ده‌به‌ن و هه‌موو پشتگیرییه‌كى ماددى و مه‌عنه‌وه‌یى حكوومه‌تى هه‌رێمیان بۆ ئه‌م هه‌ڵمه‌ته و تیمه‌كانى جێبه‌جێكارى ده‌ربڕى و داواى به‌رده‌وامبوونى كرد. هه‌روه‌ها داوا له وه‌زاره‌تى ناوخۆ كرا كه به هه‌مان شێوه سزاى سه‌رپێچیكارانى بوارى هاتوچۆش بدات و هه‌موو ڕێكاره‌كان بگرێته به‌ر بۆ ئه‌وه‌ى شۆفێران پابه‌ندى ڕێنماییه‌كانى هاتوچۆ بن.
له كۆتایى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران بڕیارى دا كه بۆ یادى بیست و پێنج ساڵه‌ى كیمیابارنى هه‌ڵه‌بجه‌ى شه‌هید و هه‌ڵمه‌ته‌كانى ئه‌نفال، هه‌موو ئاماده‌كارییه‌ك بكرێت بۆ سازدانى ڕێوڕه‌سمێكى شكۆدار به به‌شدارییه‌كى به‌رفراوانى نێوده‌وڵه‌تى كه ناودار و كه‌سایه‌تییه جیهانییه‌كان به‌شدارى تێدا بكه‌ن، تاكوو ئه‌و یاده بكرێته ده‌رفه‌تێك بۆ ئه‌وه‌ى نیشانى جیهان بدرێ ئاخۆ له ڕابردوودا چى به سه‌ر گه‌لى كوردستان هێنراوه و یادى بیست و پێنج ساڵه ببێته هه‌وڵێكى دیكه له هه‌وڵه‌كانى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌پێناو ناساندنى كیمبارانى هه‌ڵه‌بجه و هه‌ڵمه‌ته‌كانى ئه‌نفال وه‌ك جینۆساید له ئاستى نێوده‌وڵه‌تیدا.




