پرۆژه‌كانی به‌رنامه‌ی "خزمه‌تگوزاریی به‌راوێژ " ده‌كه‌ونه بواری جێبه‌جێكردن

لە هەنگاوێکی کەموێنەدا و لە چوارچێوەی پیادە کردنی بەرنامەی کابینەی حەوتەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستاندا، یەکەم بەشی پرۆژەکانی بەرنامەی "خزمه‌تگوزاریی به‌راوێژ" لە سنووری پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی گەرمیان دەکەونە بواری جێبەجێ کردنەوە کە تیاتدا هاووڵاتیان خۆیان پرۆژە پێویستەکانی شوێنی نیشتەجێ بوونیان دەستنیشان دەکەن و وەزارتی پلاندانان بە هاوکاریی بانکی نێودەوڵەتی بوودجەی جێبەجێکردنی پرۆژەکان دەگرێتە ئەستۆ.
به‌رنامه‌ی خزمه‌تگوزاریی به‌راوێژ كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی پلاندانانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه سه‌رپه‌رشتی و پالپشتی دارایی ده‌كرێت، 28 پرۆژه له شانزه كۆمه‌ڵگا له هه‌رسێ پارێزگای هه‌رێمی كوردستان و ئیداره‌ی گه‌رمیان ده‌خاته بواری جێ به‌جێكردن. له قوَناغه‌كانی رابردوودا هاووڵاتیانی 16 شوێن له هه‌رێمی كوردستان 28 پرۆژه‌یان هه‌ڵبژارد و له لایه‌ن وه‌زاره‌تی پلاندانان ره‌زامه‌ندییان له‌سه‌ر دراوه كه له چوارچێوه‌ی به‌رنامه‌ی خزمه‌تگوزاریی به‌راوێژ بكه‌ونه بواری جێبه‌جێكردن.
دوای ته‌واوبوونی كاره یاسایی و ته‌كنیكییه‌كانی پڕۆژه هه‌ڵبژێردراوه‌كان دوێنێ به ئاماده‌بونی نوێنه‌ری هاوولآتیان و وه‌زاره‌تی پلاندانان و بانكی نێوده‌وڵه‌تی و نوێنه‌ری پارێزگاری سلێمانی و به ئاماده‌بونی زۆرینه‌ی كه‌ناله‌كانی راگه‌یاندنی كوردستان، ته‌نده‌ری 7 پرۆژه له سنووری پارێزگای سلێمانی و ئیداره‌ی گه‌رمیان له به‌رده‌م به‌ڵێنده‌ران كرایه‌وه و چاوه‌رِوان ده‌كرێت به‌م نزیكانه پرِۆژه‌كان بكه‌ونه بواری جێبه‌جێكردن.
به‌رنامه‌ی خزمه‌تگوزاریی به‌راوێژ له‌لایه‌ن به‌رِێوه‌به‌رایه‌تیی گشتی هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی و په‌ره‌پێدان له وه‌زاره‌تی پلاندانان سه‌رپه‌رشتی ده‌درێت، ئه‌م به‌رنامه‌یه به‌شێكه له به‌رنامه‌ی كابینه‌ی حه‌وته‌م كه گرنگیی زۆر به سیسته‌می لامه‌ركه‌زی له هه‌رێمی كوردستان ده‌دات به تایبه‌تیش له بواری خزمه‌تگوزاری و پته‌وكردنی ده‌سه‌لآتی هاوولآتیان له هه‌رێمی كوردستان، دیاره ئه‌م ئه‌زمونه‌ش یه‌كه‌م جاره له كوردستان تاقی ده‌كرێته‌وه.




