هاوپه‌یمانی كوردستانی وه‌ڵامی مالیكی ده‌داته‌وه
وته‌بێژی فراكسیۆنی هاوپه‌یمانی كوردستانی ده‌ڵێت، گه‌لی عێراق خۆی بڕیار ده‌دات كێ حوكمی بكات نه‌ك ئیراده‌ی لایه‌نێك یاخود كه‌سایه‌تێكی سیاسی.
موئه‌ید ته‌یب له‌لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا وه‌ڵامی لێدوانه‌كانی نوری مالكی سه‌رۆك وه‌زیری دایه‌وه له‌باره‌ی حكومه‌تی شه‌راكه‌تی نیشتمانی و ڕایگه‌یاند، هیچ جێگره‌وه‌یه‌ك نیه بۆ حكومه‌تێكی شه‌راكه‌تی نیشتمانی راسته‌قینه كه ده‌ستووری عێراق ته‌ئكیدی له‌سه‌ر كردووه‌ته‌وه.
وتیشی، گه‌لی عێراق خۆی بڕیار ده‌دات كێ حوكمی بكات نه‌ك ئیراده‌ی لایه‌نێك یاخود كه‌سایه‌تێكی سیاسی.
موئه‌یه‌د ته‌یب ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، دوو ساڵ به‌سه‌ر ئه‌م خوله‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا تێپه‌ر بووه‌و سه‌لماندوویه‌تی كه هیچ پێكهاته‌و لایه‌نێكی سیاسی هه‌رچه‌نده به‌هێزیش بێت و له‌په‌رله‌مانیش كورسیه‌كانی زۆربن ناتوانێت به‌ته‌نها خۆی وڵات به‌ڕێوه ببات.
وته‌بێژی فراكسیۆنی هاوپه‌یمانی كوردستانی راشیگه‌یاند، ئه‌و كێشانه‌ش كه به‌رۆكی عێراقیان گرتووه نه‌بوونی حكومه‌تێكی شه‌راكه‌تی نیشتمانی وهاوسه‌نگی و بازدانه به‌سه‌ر پێكهاته‌كانی دیكه‌دا.
پێشتر، نوری مالكی سه‌رۆك وه‌زیر له دیدارێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاندبوو، ئه‌زمونی حكومه‌تی شه‌راكه‌تی نیشتمانی له به‌شداری كردن و هاوكاری كردنه‌وه گۆڕدراوه بۆ به‌ربه‌ست درووستكردن له‌به‌رده‌م كاره‌كانی حكومه‌تداو ئه‌وه‌ش وای كردووه كه‌مینه‌ی سیاسی ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر زۆرینه‌دا هه‌بێت.




