فەلەکەدین کاکەیی:مالکی لەجیاتی چارەسەر کردنی کێشەکان ئاستەنگ دەخاتە بەردەم چارەسەر

بەبڕوای کاکەیی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لەجیاتی چارەسەر کردنی کێشەکان، ئاستەنگ دەخاتە بەردەم چارەسەریان.
فەلەکەدین کاکەیی، لەلێدوانێکی تایبەت بۆ پەیامنێر گوتی:"چارەسەر کردنی کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدا ئاسان نییە. بەو پێیەی کێشەکانیان لەسەر یەک خاڵ و دوو خاڵ نییە بەڵکو مەسەلەکە ڕیشەییە و ماوە ماوە سەر هەڵدەداتەوە. ئێستاش کە سەری هەڵداتەوە پەیوەندی بە زۆر شتەوە هەیە. یەکێک لەوانەش بارودۆخی سوریایە، چونکە سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەئاشکرا پشتگیری گەلی سوریا دەکات، بەڵام نوری مالکی بەو شێوەیە نییە. جگە لەوەش ئەمەریکاش خەریکە بڕوای به مانهوه و نهمانهوهی عێراق نهماوه".
کاکەیی، گوتی:"کێشەکانی نوری مالکی و سەرۆکی هەرێم شەخسی نین، بەڵکو ئەوشتانەی بارزانی داوای دەکات ماف و داواکانی میللەتی کوردە، بەڵام خەڵک وا پیشانی دەدات کە کێشەی شەخسی لەنێوان ئەو دوانەدا هەیە کە لە بنەڕەتدا وانییە".
به گوتهی کاکهیی، "لەدروست بوونی دەوڵەتی عێراقەوە ئەم کێشانەی ئێستا کورد هەیەتی ئەوکات هەیبووە، ئێستاش نوری مالکی لەجیاتی ئەوەی کێشەکان چارەسەر بکات، ئاستەنگ دەخاتە بەردەمی چارەسەرکردنیان".




