ئه‌ندامێكى عێراقیه: به‌رده‌وامى ته‌نگژه‌ى سیاسى؛ بۆ پابه‌ندنه‌بوونى ده‌وڵه‌تى یاسا به ڕێككه‌وتنه‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه

سالم دلى ئه‌ندامى ئیئتیلافى عێراقییه ڕایگه‌یاند هۆكارى به‌رده‌وامى ته‌نگژه‌ى سیاسى وڵات بۆ پابه‌ندنه‌بوونى ده‌وڵه‌تى یاسا به جێبه‌جێكردنى ئه‌و ڕێككه‌وتنه گه‌ڕانده‌وه كه حكوومه‌تى ئێستاى وڵاتى لێوه دروست بوو.
سالم دلى ئه‌ندامى ئیئتیلافى عێراقییه له لێدوانێكدا رۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند عێراقییه ده‌ستبه‌ردارى پۆستى سه‌رۆك وه‌زیران و ئه‌نجوومه‌نى باڵاى سیاسه‌ته ستراتیژیه‌كان بوو و ته‌نها داواكاری عێراقیه‌ش بریتیه له جێبه‌جێكردنى ڕێككه‌وتننامه‌ى هه‌ولێر كه زۆرێك له كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كان چاره‌سه‌ر ده‌كات.
هاوكات ئه‌ندامه‌كه‌ى عێراقییه گووتیشى كلیلى چاره‌سه‌ركردنى ته‌نگژه‌ى سیاسى وڵات به ده‌ستى ده‌وڵه‌تى یاسایه ئه‌مه‌ش به‌و پێیه‌ى خاوه‌ن بڕیارن له جێبه‌جێكردنى داواكارى كوتله‌كان و ڕوونیشیكرده‌وه كه ته‌نگژه‌ى وڵات تا هه‌ڵبژاردنه‌كانى داهاتوو وه‌ك خۆى ده‌مێنێته‌وه و هۆكاره‌كه‌شى پابه‌ندنه‌بوونى ده‌وڵه‌تى یاسایه سه‌باره‌ت به جێبه‌جێكردنى ڕێككه‌وتنه‌كان.




