كۆمكارى وڵاتانى عه‌ره‌بى و یه‌كێتى ئه‌وروپا ته‌نگژه‌ى سووریایان تاوتوێ كرد

نوێنه‌ره هه‌میشه‌ییه‌كانى كۆمكارى وڵاتانى عه‌ره‌بى و گه‌وره به‌رپرسانی كۆمكارى عه‌ره‌بی و نوێنه‌رانی لیژنه‌ى سیاسی و ئه‌منى ئه‌نجوومه‌نى یه‌كیه‌تى ئه‌وروپا له باره‌گاى كۆمكارى عه‌ره‌بی له‌قاهیره كۆبوونه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ته‌نگژه‌ى سووریایان تاوتوێ كرد‌و هه‌موو جۆره شێوه‌یه‌كى كارى توند‌و تیژی و كوشتن‌یان له‌و وڵاته سه‌ركۆنه كرد‌و پێداگیرییان له‌سه‌ر پێویستی راگرتنی خوێن ڕشتن و پاراستنی یه‌ك پارچه‌یى خاكی سووریا كرده‌وه.
هه‌روه‌ها نیگه‌رانی خۆیان سه‌باره‌ت به ناله‌بارتربوونی ره‌وشى مرۆیى له سووریا ده‌ربڕى و جه‌ختیان له‌سه‌ر پێویستی زوو هه‌نگاونان به‌ره‌و قۆناغی گواستنه‌وه كرد به‌پێى ئه‌و داوا ره‌وایانه‌ى گه‌لى سووریا داوایان ده‌كه‌ن. هه‌روه‌ها پشتیوانی خۆیان بۆ پێشكه‌ش كردنى یارمه‌تى به وڵاتانى دراوسێى سووری دووپات كرده‌وه ئه‌وانه‌ى پێشوازى له په‌نابه‌ره‌كانى سووریا ده‌كه‌ن وێڕاى پشتیوانی كردنیان له ئه‌ركه‌كه‌ى ئه‌خزه‌ر ئیبراهیمی نێرده‌ى هاوبه‌شى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و كۆمكارى عه‌ره‌بی بۆ سووریا.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه موختار لومانى سه‌رۆكی نووسینگه‌ى ئه‌خزه‌ر ئیبراهیمی نێرده‌ى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ سووریا له‌گه‌لأ عه‌لى حه‌یده‌ر وه‌زیرى كاروبارى ئاشته‌وایى نیشتمانى رژێمى به‌شار ئه‌سه‌ددا كۆبووه‌وه. له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا عه‌لى حه‌یده‌ر رایگه‌یاند كه وڵاته‌كه‌ى هیچ لارییه‌كى نییه لومانى له‌گه‌لأ هه‌ر لایه‌نێكدا كۆ ده‌بێته چ لایه‌نى چه‌كدار یان ناچه‌كدار بێت.
روونیشى كرده‌وه كه دیداره‌كانى لومانى له‌گه‌لأ لایه‌نه‌كاندا بۆ ئه‌وه‌یه ره‌وشه‌كه‌ى لا روون بێته‌وه چونكه ئیبراهیمی و تیمه‌كه‌ى ده‌یانه‌وێت وێنه‌یه‌كى روونیان له باره‌ى ره‌وشه‌كه‌وه لا دروست ببێت.
ئاماژه‌ى به‌وه‌یش دا كه دیداره‌كه‌ى ئه‌و له‌گه‌لأ لومانى به‌شێك له پرۆسه‌یه‌كى وتوێژو دیالۆگ یان گواستنه‌وه‌ى نامه‌و په‌یامێك نه‌بووه به‌ڵكو بۆ ئه‌وه بووه تا بزانێت وه‌زاره‌ته‌كه به چ شێوه‌یه‌ك ده‌توانێت یارمه‌تی نێرده‌كه بدات.




