كەركووك بەشداری لە هەڵبژاردنەكانی ئەنجوومەنی پارێزگاكاندا دەكات

ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە ئیئتیلافی فڕاكسیۆنە كوردستانییەكان مەحموود عوسمان رایگهیاند: "هەموو لایەنە سیاسییەكانی هەرێمی كوردستان لەسەر ئەوە كۆكن كە لە هەڵبژاردنەكانی ساڵی داهاتوودا كەركووكیش بەشداری بكات."
ئەوەیشی ڕوون كردەوە كە لیژنەیەك لە هەموو كوتلەكان دروست بووە و نەتەوە یەكگرتووەكانیش بەشداریی تێدا كردووە بۆ دۆزینەوەی ڕێگەچارەیەك بۆ كێشەكانی ناو كەركووك و لە هەوڵی ئەوەدان كە چەند خاڵێك دابنێن بۆ چۆنیەتیی بەشداریكردنی ئەو پارێزگایە لە هەڵبژاردنەكانی داهاتوودا.
ئەو ئەندامەی پەرلەمانی عێراق، گوتیشی كە لە ساڵی داهاتودا هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگەكانی عێراق ئەنجام دەدرێت، چونكە هیچ شتێك لە بەردەمیدا نابێتە ڕێگر."




