موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی مه‌ده‌نی نێو وه‌زاره‌تی ناوخۆ زیاد ده‌كرێت

محه‌ممه‌د خالیدی، بڕیارده‌ری په‌رله‌مانی عێراق له راگه‌یاندراوێكدا رایده‌گه‌یێنێت له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا بابه‌تی زیادكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی مه‌ده‌نی نێو وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری په‌رله‌مان گفتوگۆی له‌سه‌ر كراوه.
بڕیارده‌ری په‌رله‌مانی عێراق راشیگه‌یاند " له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا رێككه‌وتن كراوه كه موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی مه‌ده‌نی نێو وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق زیاد بكرێت".
محه‌ممه‌د خالیدی هه‌روه‌ها گوتیشی"هیچ به‌ربه‌ستێك نییه له‌هه‌مبه‌ر زیادكردنی موچه‌ی ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه و له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا موچه‌كه‌یان زیاد ده‌كرێت".




