٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ڕێنمایی ده‌رماڵه‌ی قوتابیانی تواناسازی گۆڕدرا

سەرچاوە: KDP.info

وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی هه‌رێم، گۆڕانكاریی له‌ سیسته‌می خه‌رجكردنی ده‌رماڵه‌ی قوتابیانی تواناسازی و ده‌رماڵه‌ی هاوسه‌ری بۆ هاوسه‌ره‌كانیان ڕاگه‌یاندووه‌.

له‌ گۆڕانكارییه‌كه‌دا كه‌ له‌سه‌ر سایتی ڕه‌سمی وه‌زاره‌ت بڵاو كراوه‌ته‌وه‌، ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ كراوه‌ كه‌ ئه‌م ڕێنماییانه‌ بۆ خووله‌كانی پێشوون و له‌ خووله‌كانی دیكه‌دا ڕێنماییه‌كان جیاواز ده‌بن.

ڕێنماییه‌ نوێیه‌كانیش به‌م شێوه‌یه‌ن:

دەربارەی مووچە و دەڕماڵەی کاندیدەکانی بەرنامەی تواناسازی و هاوسەرەکانیان, سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیران لەبەر ڕۆشنایی کۆنووسی کۆبوونەوەی دەستەی باڵای بەرنامەی تواناسازی بڕیاریدا:

سەرجەم کاندەیدەکانی خولی یەکەم و دووەم و سێیەمی بەرنامەی تواناسازی لە وەزارەتی خوێندنی باڵاو خولی یەکەم و دووەمی وەزارەتی پلاندانان مۆڵەتی خوێندنیان پێدەدەدرێت بە موچەی بنەرەتی و دەرماڵە جێگیرەکان بەبێ رەچاوکردنی ماوەی خزمەتی وەزیفیان واتە تەنانەت ئەگەر لە ٢ ساڵ کەمتریش خزمەتی وەزیفیان هەبووبێت.

هاوسەری کاندیدەکانی خولی یەکەم و دووەم و سێیەمی بەرنامەی تواناسازی لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و خولی یەکەم و دووەمی وەزارەتی پلاندانان، مۆڵەتی هاورێیەتی هاوسەریان پێدەدرێت و مووچەی بنەڕەتیان بۆ خەرج دەکرێت و ماوەی مانەوەشیان لە دەرەوەی وڵات بەخزمەت بۆ هەژماردەکرێت.

لە خولەکانی ئایندەی بەرنامەی تواسازیدا سوودمەندان یاساو رێنماییەکانی مۆڵەتی خوێندنیان بەسەردا جێبەجێدەکرێت و هەردوو برگەی (١ ،٢) ی سەرەوە نایانگرێتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار