عێراق سزای له‌سێداره‌دان هه‌ڵناوه‌شێنێته‌وه

ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی مافه‌كانی مرۆڤ له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق گوتی كه عێراق گوێ له داواكارییه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان بۆ هه‌ڵوه‌شاندنی سزای له‌سێداره‌دان ناگرێت.
علی شبر، په‌رله‌مانتار و ئه‌ندامی لیژنه‌ی مافه‌كانی مرۆڤ بۆ سومه‌ریه نیوز گوتی، سزای له‌سێداره‌دان له زۆربه‌ی وڵاتاندا هه‌یه و ناكرێ له عێراقدا هه‌ڵبوه‌شێنرێت. گوتیشی كه عێراق پێوه‌ره نێوده‌وڵه‌تیه‌كانی مافی مرۆڤی جێبه‌جێ كردووه كه رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان داوایان كردووه. به‌ڵام ئێمه تێڕوانینی خۆمان هه‌یه سه‌باره‌ت به سزای له‌سێداره‌دان چونكه ده‌بێته هۆی هیۆربوونه‌وه‌ی بارودۆخی عێراق به تایبه‌ت له‌سه‌ر تاوانه‌كانی تیرۆر و ته‌قینه‌وه‌و كوشتنی به‌كۆمه‌ڵ، بۆیه ناكرێ ئه‌و سزایانه هه‌ڵبوه‌شێنرێن.




