نه‌خۆشی كۆلێرای له‌ناو شاری كه‌ركووك بڵاوبووه‌ته‌وه

به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی كه‌ركووك، نه‌خۆشی كۆلێرای له‌ناو شاری كه‌ركووك بڵاوبووه‌ته‌وه‌و پشكنینه‌كانیشمان ناردووه‌ته به‌غدا
د.سدیق عومه‌ر ره‌سوڵ، به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی كه‌ركووك له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند "نه‌خۆشی سكچوونی ئاوی ناسراو به كۆلێرا له شاری كه‌ركووك بوونی هه‌یه‌و فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستیش هه‌موو حاڵه‌تێكی سكچوون به‌بایه‌خه‌وه وه‌رده‌گرێت‌و پشكنینى بۆ ده‌كات، چونكه كه‌ركووك له‌گه‌ڵ شاری سلێمانی هاوسنووره‌و ئه‌گه‌ری بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشییه‌كه له شاری كه‌ركووكدا ده‌كرێت".
د.سدیق عومه‌ر گوتى "فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی كه‌ركووك له سه‌ره‌تای وه‌رزی هاوینه‌وه رێوشوێنی پێویستی وه‌رگرتووه تاكو رێگه له بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشییه‌كه بگرێت، تاوه‌كو ئێستا رێژه‌ی تووشبووان به سكچوون له نه‌خۆشخانه‌كاندا جێگیره‌و رۆژانه‌ش 30 بۆ 40 نه‌خۆش كه تووشى سكچوون ده‌بن ره‌وانه‌ى نه‌خۆشخانه ده‌كرێن، به‌ڵام وه‌ك نه‌خۆشی سكچوونی ئاوی ناسراو به كولێرا پشكنینى 5 كه‌سمان له كه‌ركووكدا ناردووه بۆ تاقیگه‌ى به‌غدا كه گومانى كۆلێرامان لێده‌كردن، تاوه‌كو ئێستاش كه‌س به‌و نه‌خۆشییه له كه‌ركووك گیانى له‌ده‌ست نه‌داوه".
به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی كه‌ركووك هاووڵاتیان ئاگادار ده‌كاته‌وه كه خۆیان له نه‌خۆشییه‌كه بپارێزن له رێگه‌ی خواردنه‌وه‌ی ئاو و خواردنی خاوێن‌و پاراستنى پاك‌وخاوێنییه‌وه.
له چه‌ند رۆژى رابردوودا له شارى سلێمانیش 27 حاڵه‌تى كۆلێرا تۆمار كراوه‌و 2 كه‌سیش به‌هۆیه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه.




