لیژنه‌ى شاره‌وانى هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاساى وه‌زاره‌تى گواستنه‌وه‌و یاساى وه‌به‌رهێنان تاووتوێ ده‌كات

سه‌عات 12ى نیوه‌ڕۆى 2/10/2012 لیژنه‌ى خزمه‌تگوزاریه‌كان وشاره‌وانى وگه‌شتوگوزار به‌ئاماده‌بوونى بلال سلێمان سه‌رۆكى لیژنه وجه‌مال تاهیر جێگرى سه‌رۆكى لیژنه‌و ژماره‌یه‌ك له‌ئه‌ندامانى لیژنه كۆبوونه‌وه‌ى ئاسایى خۆى ئه‌نجامدا.
له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆكرا ده‌رباره‌ى هه‌مواركردنه‌وه‌ى یاساى وه‌زاره‌تى گواستنه‌وه وگه‌یاندن وهه‌مواركردنه‌وه‌ى یاساى وه‌به‌رهێنان، وتاوتوێكردنى كێشه‌و داواكارییه‌كانى هاوڵاتیان، له‌مباره‌یه‌وه لیژنه‌ى شاره‌وانى سه‌ره‌تا كێشه‌و داواكارییه‌كانى هاوڵاتیانى تاوتوێ كرد‌و راى خۆى له‌سه‌ریان ده‌ربڕى و بڕیار وایه سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مانی لێ ئاگاداربكه‌نه‌وه، وبۆ تاوتوێكردنى هه‌مواركردنه‌وه‌ى هه‌ردوو یاساى وه‌زاره‌تى گواستنه‌وه‌و گه‌یاندن ویاساى وه‌به‌رهێنانیش لیژنه بڕیاریدا درێژه به‌كۆبوونه‌وه‌كانى خۆى بدات




