په‌رله‌مانی كوردستان سیمینارێك له‌ژێر ناونیشانی ته‌وافوق و هه‌ماهه‌نگی له‌هه‌رێمی كوردستان به‌رێوه ده‌بات

وابڕیاره له په‌رله‌مانی كوردستان سیمینارێك له‌ژێر ناونیشانی ته‌وافوق و هه‌ماهه‌نگی له‌هه‌رێمی كوردستان به‌رێوه بچێت.
له‌وباره‌یه‌وه تارق جه‌وهه‌ر راوێژكاری راگه‌یاندنی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان له لێدوانێكدا بۆ نه‌وا باسی له هۆكار و ئامانجه‌كانی سازدانی ئه‌و سیمیناره كردوه و وتویه تى: هۆكاره‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كه ئێستا په‌رله‌مانی كوردستان له به‌رده‌م قۆناغێكی تازه‌دایه، كۆمه‌ڵێك پڕۆژه یاسای گرنگ ماوه‌یه‌كی زۆره گیریان خواردووه و پێویستی به جۆرێك له یه‌كتێگه‌یشتن و هه‌ماهه‌نگی و ته‌وافوق هه‌یه له نێوان پێكهاته سیاسیه‌كانی ناو په‌رله‌مان و كوتله سیاسیه‌كان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته سه‌رۆكی په‌رله‌مان له‌وتاری كردنه‌وه‌ی خولی تازه‌ی په‌رله‌مان و چه‌ند بۆنه‌یه‌كی تردا ئاماژه‌ی به ئاماده‌یی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان كردبوو بۆ ئه‌وه‌ی ڕۆڵی ناوبژیوان و هه‌ماهه‌نگكار ببینێت له نێوان هێز و كوتله سیاسیه‌كاندا.
ناوبراو وتیشی، ئه‌و هه‌نگاوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانیش بۆ ئه‌وه‌یه هێزه سیاسیه‌كان ته‌وافوق له‌سه‌ر ئه‌و پرۆژه یاسایانه بكه‌ن كه ره‌هه‌ندی نیشتمانیان هه‌یه‌و ماوه‌یه‌كه له‌په‌رله‌مان گیریان خوارده، وپێویستان به ته‌وافوقی نیشتمانی هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی له‌وه‌زیاتر دوا نه‌كه‌ون.
جێگای ئاماژه‌یه وابڕیاره كاتژمێر 10ی سه‌رله‌به‌یانی رۆژی پێنج شه‌ممه 4/10/2012 له‌هوتێل هه‌ولێری نێوده‌وله‌تی ئه‌و سیمیناره له‌لایه‌ن سه‌نته‌ری توێژینه‌وه‌ی په‌رله‌مان رێكبخرێت .




