په‌رله‌مانتارێك: دانانی یاسایه‌ك له‌بواری په‌روه‌رده‌و فێركردن له‌و پشێویه‌ی له‌مبواره هه‌یه رزگارمان ده‌كات

ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی په‌روه‌رده له په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند, له ئێستادا كار له‌سه‌ر دارشتنی پرۆژه یاسایه‌ك له بواری په‌روه‌رده‌و فێركردن ده‌كرێت, روونیكرده‌وه, فه‌لسه‌فه‌ی په‌روه‌رده‌یی له كوردستان روون نییه, ده‌بێت ئه‌و كه‌سه‌ی ده‌خوێنێت بزانێت ده‌بێت به چی؟
سه‌باح به‌رزنجی بۆ په‌یامنێر وتویه تی: بۆ گه‌ڵاڵه‌كردنی یاسایه‌كی ورد له‌سه‌ر په‌روه‌ده‌و فێركردن له هه‌رێمی كوردستان, لیژنه‌ی په‌روه‌رده‌ی په‌رله‌مان له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده لیژنه‌یه‌كی هاوبه‌شی هه‌یه, ئه‌و لیژنه‌یه چه‌ند هه‌نگاوێك چۆته پێشه‌وه, هه‌ندێك شاره‌زای په‌روه‌رده‌یی هاتون, له ئێستادا خه‌ریكی دارشتنی برگه و به‌نده‌كانی پرۆژه یاساییه‌كن, ئومێدمان هه‌یه له خولی سێیه‌می په‌رله‌مان له‌و ماوه‌ی ماوه بتوانین به هه‌ماهه‌نگی هه‌موولایه‌ك ته‌واو بێت و بتوانین په‌سه‌ندی بكه‌ن.
ئاماژه‌یدا: له كوردستان فه‌لسه‌فه‌ی په‌روه‌رده‌یی روون نییه, ئه‌و كه‌سه‌ی ده‌چێت بۆ قوتابخانه ده‌بێت بۆی روون بێت له دوارۆژدا ده‌بێت به چی؟ ئامانجی له خوێندن و په‌روه‌رده چییه؟ دواتر پرۆگرامه‌كه چۆن ئاماده ده‌كرێن, دامه‌زراوه په‌روه‌رده‌ییه‌كان چۆن به‌رێوه ده‌برێن؟ ئه‌رك و مافی مامۆستا و قوتابیان به چاكی دیاری بكرێت, خوێندنی ئه‌هلی تێدا بێت و هه‌موو جۆره‌كانی خوێندن ده‌ستنیشان بكرێت, بواری ئاره‌زوو نه‌هێڵرێته‌وه بۆ رێنماییه‌كان و جێبه‌جێكردنی رێنماییه‌كان, له‌و پشێویه رزگارمان بێت كه ئێستا له په‌روه‌رده‌و فێركردندا هه‌یه.




